كچان بە گشتی هاوشێوەی ڕوخساریان گرنگی بە ڕازاندنەوەی نینۆکەکانیان دەدەن، لە رێگهی بەکارهێنانی چەندین بۆیەی ڕەنگاورەنگ دهتوانن جوانترین دیزاین و شێوه بۆ نینۆكهكانیان دروست بكهن.
لهم پارچه ڤیدیۆهى خوارهوهدا فێر دهبیت كه دهتوانینت نینۆکەکەت تەنیا بەیەکە شێواز و یەک رەنگ و ستایل نهڕازێنیتەوە، دەکرێت بە چەندین شێوەی جیاواز گۆڕانکاری بکەیت و بە جوانترین شێوە نینۆکەکانت پێشان بدەیت.
نینۆک مادەیەکی ڕەقی نیمچە ئێسکە کە کۆتایی پەنجەکانی دەست و پێی داپۆشیووە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە مادەی کیراتین دروست دەبێت، مرۆڤی ئاسایی بیست نینۆکی ھەیە بە دەست و پێیەکانی، نینۆک پۆلێن دەکرێت و بە بەشێک یاخود ئەندامێکی پێست دادەنرێت و لە ڕێگهی پێستەوە خۆراکی بۆ دەچێت و گەشە دەکات، لە کوردەواریدا ئەو گۆشتەی دەکەوێتە ژێر نینۆکەوە پێی دەگوترێت "زندە"، ھەر کاتێک تا سەر زندە نینۆکت بکەیت ھەست بە ئازارێک دەکەیت لە کۆتایی پەنجەکانتدا کە بۆ یەک تا دوو رۆژ بەردەوام دەبێت تاکو تۆزێک نینۆکەکان دێنەوە.