خانمە ئەكتەری ناوداری كۆریای باشوور (لی بۆنگ ئەی)، دواى ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕه هه‌واڵییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى گوێبستى زیان و لێكه‌وته‌كانى كاره‌ساتى زه‌مینله‌رزه‌ى كرماشان ده‌بێت، بڕیار ده‌دات هاوكاریان بكات.
ئه‌و له پێگه‌ى تایبه‌ته‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ئاشكراى كردووه، هاوكارییه‌كه‌ى بڕی 106 ملیۆن یۆانی كۆری كە دەكاتە 96.398 دۆلاری ئەمەریكی، ده‌یبه‌خشێته قوربانییانی كارەساتەكه‌ى كوردستانی ئێران.
لى بۆنگ، ئەوەشی ئاشكرا كردووە كه نیوەی بڕی ئەم پارەیە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی شاری بۆ هانگ كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی كۆریا، بەكار ده‌هێنرێت و ئەوەی تریشی دەدرێت بە قوربانیانی بوومەلەرزەكەی كوردستانی ئێران و بەتایبەت دەبەخشرێتە منداڵ و ئەو كەسانەی كەمئەندامن، نووسیویه‌تى: "ئەم یارمەتییە لە ڕێی كونسوڵخانەی سیئۆل لە ئێران دەگەیەنرێتە شوێنی مەبەست".
بۆنگ له كۆتایى نووسراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "دڵم شكا و هەستم بە بێزارییەكی زۆر كرد ئەو كاتەی بیستم هاووڵاتییانی وڵاتەكەم لە بۆهانگ بریندار بوون و ماڵەكانیان لە دەست داوە بە هۆی بوومەلەرزەوە، جگە لەوەش ئەو ڕووداوەی بەسەر هاووڵاتییانی كوردانی ئێران هات، منی بێزار كرد لەبەر ئەوە تەنیا ویستم یارمەتییەكی بچووكیان بدەم، ئه‌وانه‌شم له ڕاگه‌یاندن بینى".
لی بۆنگ ئای، یەكێكە لە خانمە ئەكتەرە ناودارەكانی كۆریای باشوور و لە ڕێی درامای "جۆنگۆما" له ساڵی 2003 ناوبانگێكی زۆری دەركرد و ئەم درامایە لە چەندین وڵاتی جیهانی و لە كوردستانیش پەخش كرا و خه‌ڵكێكى زۆر بینه‌رى دراماكه بوون.