غه‌زه‌ل مسته‌فا ئه‌ستێره‌ی پڕۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی "كورد ئایدڵ"، لە ڕێگه‌ی پێگه تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو كردەوە و پێشكەشی دەكات بە قوربانیانی بوومەلەرزەكەی كرماشان.
چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستە ئەم خانمە ئاماژەی به‌وه كردبوو كه بەمنزیكانە كارێكی نوێی بۆ كرماشان بڵاو دەكاتەوە لەگەڵ كاروانی نەی، لە هەمان كاتدا كاروانی نەی لەسەر ئەم بابەتە ڕونكردنەوەی بڵاو كردووه‌تەوە و نووسیبوى: "نوێترین كارم ئاوازێكە بۆ خانمی دەنگخۆش غەزەل و كارەكەمان لەسەر قوربانیانی كرماشان ئەنجام داوە كە بەهۆیەوە خەڵكانێكی زۆر بوونە قوربانی و ئومێدی ئەوە دەخوازن جارێكی تر لەم جۆرە ڕووداوانەدا دووبارە نەبێتەوە".
غه‌زه‌ل مسته‌فا له سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداری به‌رنامه‌ی "كورد ئایدڵ"ی كرد و توانی سه‌ركه‌وتووانه تا كۆتا قۆناغی پڕۆگرامه‌كه بڕوات و ده‌نگێكی زۆر به ده‌ست بێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه، له دوای ده‌رچوونی ئه‌و له پڕۆگرامه‌كه زیاتر گومان چووه سه‌ر ئه‌نجامه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بڕوای هه‌وادارانی له و كچانه‌ی مانه‌وه شایسته‌تر بووه.