دوێنى ئێواره ڕۆژى دووشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م له ئه‌مریكا ڕۆژێكى ناخۆش بوو بۆ هونه‌رمه‌ندان به تایبه‌ت ئه‌فریقییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
له هه‌موو ڕاگه‌یاندنى ئه‌و وڵاته هەواڵی مردنی خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناودارى ئەمەریکی (دیلا ڕێس)، لە تەمەنی 86 ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن خێزانەکەیەوە بڵاو کرایه‌وه.
فرانکلین لیت و خێزانەکەی لە لیدوانێکدا بۆ سه‌رجه‌م میدیاكان ئەوەیان ڕاگەیاند: "ئەو هونەرمەندەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە زنجیرە درامای ته‌له‌ڤزیۆنی "تەچ بای ئانجڵ"، دەرکەوتووە لە ماڵەکەی خۆیدا لە کالیفۆرینا کۆچی دوایی کرد و ئێسته ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كى شایسته و ڕێوڕه‌سمى ناشتنه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجام بده‌ین".
دیلا ڕیس له ساڵی 1931 لە دیترویت لەدایك بووە، هونەرمەند و گۆرانیبێژ و پڕۆدیسەرێکی ناودارى ئەمەریکی بووە، ساڵی 1953 دەستی کردووە بە کاری هونەری، و ڕۆڵی لە درامای بەناوبانگدا بینییه و لە هۆڵ و شانۆ جیهانییەکاندا گۆرانی گوتووە، باراك ئۆباما سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا به كه‌سایه‌تى گرنگى ئه‌مریكاى وه‌سف كردبوو پێش مردنى.