كه‌ریم نووری یه‌كێك له گوته‌بێژه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده له رێكخراوی به‌در، له دیدارێكى "وشه"دا راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ى له خورماتوو رووی دا، هه‌ڵسوكه‌وتێكه له ده‌ره‌وه‌ی ره‌وشت و یاسا. له‌باره‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك، ره‌تى ده‌كاته‌وه ئاماده‌یییان له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى شاره‌كه‌دا هه‌بێت و ده‌ڵێ "هێزه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌ن و هه‌ر كاتێكیش فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی پێ دان، پاشه‌كشه ده‌كه‌ن".
*دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، ئێسته دۆخی پێوه‌ندی نێوان شیعه و كورد به‌كوێ گه‌یشتووه؟
ئه‌وه‌ی رووی دا به‌م دوایییه كێشه نه‌بوو له نێوان شیعه و كورد، به‌ڵكو له نێوان حكوومه‌تی ئیتیحادی و برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كێشه‌كه‌ش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازییانه نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر خاك و به‌ڕێوه‌بردن بووه، ئاخۆ ئه‌و خاك و ناوچانه سه‌ربه حكوومه‌تی ئیتیحادی ده‌بن یان سه‌ربه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كێشه‌یه له رێی سه‌پاندنی ته‌ناهی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر كرا، بۆیه ئه‌وه‌ی رووی دا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شیعه و كورد نه‌بووه، هه‌روه‌ها له نێوان عه‌ره‌ب و كورد نه‌بووه، به‌ڵكو له نێوان حكوومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان بووه، ئێسته‌ش له رێی سه‌پاندنی ته‌ناهییه‌وه چاره‌سه‌ر كرا و كاره‌كانیش به‌ره‌و چاره‌سه‌ری و هێوربوونه‌وه ده‌ڕۆن، ئێسته سه‌رانی عێراق و كورد سه‌رقاڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانن له نێوانیاندا.
*تا چه‌ند گه‌شبینن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه؟
من زۆر گه‌شبینم هه‌موو شته‌كان بۆ دۆخی پێشوویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌و ناوچانه له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه بۆ حكوومه‌تی ئیتیحادی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌وه‌شی مافی هه‌رێمى كوردستانه به ده‌ستی ئه‌و ده‌بێت و هیچ پێشێلكارییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێم و مافه‌كانی نابێت، بۆیه هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ته‌حه‌دا بۆ ویستی هه‌ولێر نییه، ئێمه رێز له برایانی كورد و مێژووی ئه‌وان و خه‌باتیان ده‌گرین و رێگه به‌هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی پێشبینیكراو ناده‌ین له نێوان كورد و حكوومه‌تی ئیتیحادی.
*پلانی ئێوه بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و كه‌ركووك چییه؟، دۆخه‌كه له‌و ناوچانه چۆن و كه‌ی ئاسایی ده‌بێته‌وه؟
پێویسته دۆخی ئه‌و ناوچانه له‌و چوارچێوه‌ی ده‌ستوور دیاری كردووه ئاسایی بكرێته‌وه، واته نه‌ك له رێی پێشێلكاری یان سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع، بۆیه كێشه‌كه و ئه‌وه‌ی رووی دا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ئیتیحادی و مافه‌كانی هه‌رێمی كورستانیش ده‌درێت و مافه‌كانی مسۆگه‌ره، پێشبینی ده‌كه‌ین به‌م نێزیكانه لێكگه‌یشتنێكی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئیتیحادی بێته ئاراوه.
*پێشتر له دیمانه‌یه‌كی "وشه" دووپاتت كرده‌وه كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆ حه‌شدی شه‌عبی هێڵی سووره، كه‌چی ئێسته جه‌نگ و شه‌هید و بریندار له هه‌ردوولادا هه‌یه، ئه‌وه‌یان مانای چییه؟
رووبه‌ڕووبوونه‌وه نیازی رووبه‌ڕووبوونه‌وه نییه، راسته هه‌ندێك حاڵه‌ت و ده‌رچوونی هه‌ڵه هه‌بووه، لێره‌دا راشكاوانه ده‌یڵێن كه حه‌شدی شه‌عبی رێز له برایانی كورد و مێژووی ئه‌وان ده‌گرن، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه رێز له خه‌بات و مێژووی كورد ده‌گرین و هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك زیانه بۆ هه‌ردوولامان.
*ئاخۆ حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ته دوژمنی هاووڵاتییانی كورد و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ته‌ناهیی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی؟
ئێمه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر ئه‌وان ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌كانی دژ به حه‌شدی شه‌عبی نه‌بێت، ئه‌وان حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك دوژمن پێشان ده‌ده‌ن، له راستیدا دوژمن نین و به‌پێچه‌وانه‌وه مایه‌ی دڵنیاكردنه‌وه و ئاشتین بۆ هه‌موو برایانی كورد.
*دوا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی وتوێژی سه‌ربازیی نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق چییه؟
به‌ڵێ زانیارییه‌كان باس له بوونی رێككه‌وتن و هاوئاهه‌نگی له نێوانیادا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه وتوێژی سیاسی نین، بۆیه هیوادارم هه‌مووان خۆیان له كاتكوشتن و ئه‌ملاولا به‌دوور بگرن، ئه‌وه وتوێژی سه‌ربازین و ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو كێڵگه‌كانین بۆ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی دوور له خۆدزینه‌وه.
*ئاخۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن یان كه‌ی پاشه‌كشه ده‌كه‌ن؟
له كه‌ركووك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا بوونیان نییه، ئه‌وان له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ركووكن له‌و ناوچانه‌ی پێشبینی مه‌ترسییان لێ ده‌كرێت، ئێمه له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق‌داین و ئه‌وكاته‌ی فه‌رمانی پاشه‌كشه‌مان پێ ده‌دات پاشه‌كشه ده‌كه‌ین، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ نیازێكی دوژمنكارانه‌مان نییه.
*له‌كاتی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای ئه‌وه‌ش پێشێلكاری له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كراوه، به‌تایبه‌تی له خورماتوو ئێوه ده‌زانن كێ كردوویه‌تی و هه‌ڵوێستتان چی بووه؟
ئێمه رێ به پێشێلكردن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كه‌س به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستی یان نه‌ته‌وه‌یی یان تایفی ناده‌ین و ئه‌وه‌شی روو ده‌دات هه‌ڵسوكه‌وتێكه له ده‌ره‌وه‌ی ره‌وشت و یاسایه، حه‌شدی شه‌عبی له‌و كارانه به‌دووره و ئه‌وانه‌ی روویان داوه كار و كاردانه‌وه‌ن و ئه‌وه‌شی له خورماتوو رووی داوه، رێ به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناده‌ین، به راستی ئه‌وه‌ی له خورماتوو رووی دا جێی داخ بوو، چونكه هیچ پاساوێك نییه بۆ سووتاندنی خانووی هاووڵاتییان كه كارێكی تاوانكاری و نامرۆیییه، كاردانه‌وه‌یش نابێت به پاساوی سووتاندن و راگواستن.
*ئاخۆ حه‌شدی شه‌عبی رۆڵی سیاسی‌یان بۆ داهاتووی عێراق ده‌بێت و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن؟
حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ته‌ناهی له عێراق و هه‌مان رێككارییه‌كانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت كه به‌سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌بێت، واته رێی پێ نه‌دراوه بۆ به‌شداری سیاسیی و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه و ده‌یه‌وێت به‌شداری كاری سیاسی بكات، با ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حزبه‌كانیش كه خۆیان به‌خشیوه له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی حزبه‌كانیان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌وان ناگرنه ئه‌ستۆ، واته ئه‌و حزبانه مه‌ده‌نی و سیاسین، به‌و هۆیه‌وه پێوه‌ندیدار نابن به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، بوونی چه‌ند لیستێك به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك باس ده‌كرێت به‌ناوه‌كانی "مونته‌سیرون" یان "فائیزوون" یان "ئه‌حڕاڕ" یان "ده‌وڵه‌تی یاسا"، ئه‌و ناوانه پێوه‌ندییان به حه‌شده‌وه نییه.