ژنێكی به‌ته‌مه‌نی ژاپۆنی، 20 ساڵ دوای مردنی هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی، ئینجا ویژدانی جووڵا و ئاشكرای كرد كه خۆی ئه‌وانی كوشتووه، دواتر له ژێر زه‌وی شاردوونیه‌وه.
"مایۆمی سایتۆ" ژنێكی 53 ساڵی ژاپۆنییه، له ساڵانی نێوان 1992 بۆ 1997 مێرده‌كه‌ی مردووه، چوار منداڵی به‌سه‌ردا جێ هێشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌میش به‌ته‌نیا به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌ژارییه‌ی نه‌گرتووه، هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی له ناو ئه‌و شوقه‌یه‌ی لێی ده‌ژیا كوشتووه، دواتر هه‌موویانی به یه‌كه‌وه له ژێر زه‌وییه‌كه‌دا شاردووه‌وته‌وه و بنمیچه‌كه‌یانی به گه‌چ كۆنكرێت كردووه.
ماوه‌ی 20 ساڵ ئه‌م ژنه خۆی له‌م بابه‌ته بێ هه‌واڵ كرد و ئاشكرای نه‌كرد، چونكه نه‌یده‌توانی لای هیچ كه‌سێك بڵێت له‌به‌ر هه‌ژاری گیانی منداڵه‌كانم له‌ناو بردووه، تا دوێنێ سێشه‌م چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی نه‌گرت و چووه سه‌ردانی یه‌كێك له نزیكترین بنكه‌كانی پۆلیس له تۆكیۆ و هه‌موو هه‌واڵه‌كانی ئاشكرا كرد.
پۆلیسه‌كان بۆ دڵنیابوونه‌وه ماڵه‌كه‌یان پشكنی و له‌و شوێنه‌ی كه منداڵه‌كانی لێ كوشتبوو، ئێسكی مرۆڤیان له‌ناو سه‌تڵێكدا بینی، ئه‌مه‌ش تاوانه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی سه‌لمێنرا، ئێسته‌ش له گرتووخانه‌یه و بڕیاره بۆ تاهه‌تایی بگیرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌یه كه ده‌ڵێن ئه‌و ژنه شایانی لێخۆشبوونه و وڵاته‌كه‌ی به‌رپرسن له ڕوودانی ئه‌و تاوانه، چونكه هیچ شوێنێكیان بۆ هه‌ژاره‌كان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه تا بتوانن بژێوی ژیانیان پێ په‌یدا بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ئه‌و حاڵه‌ته.