بەمجۆرە دژی بڕیاری ناوبژیوان وەستانەوە

:: AM:10:43:22/11/2017 ‌

لە خولی تۆپی پێی سڕبیا رووداوێكی سەیر و جیاواز روویدا كاتێك یاریزانانی یانەیەك بەشێوەیەكی جیاواز رەخنەیان لە بڕیاری ناوبژیوان گرت بە هەژماركردنی لێدانێكی سزا دژیان.

یارییەكە لەنێوان هەردوو یانەی پۆراس چاچاك و سپارتاك سپۆتیكا لە خولی سڕبیا بوو، سەرەتا تیپی یەكەم گۆڵی پێشكەوتنیان تۆمار كرد، هەر لە گێمی یەكەمدا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپی دووەم هەژمار كرد، بەهۆی ناڕەزاییەكان لەسەر ئەم لێدانە سزایە ناوبژیوان 2 یاریزانی بە كارتی سوور كردە دەرەوە.

 پێش دەستپێكردنی گێمی دووەم یاریزانانی یانەی پۆراس چاچاك وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بڕیارەكانی ناوبژیوان لەسەر چیمەنی یاریگە دانیشتن و پشتیان لە تیپی بەرامبەر كرد و بۆ ماوەیەكی درێژ بەمشێوەیە مانەوە و دواتر دەستیان بە یاریكردن كردەوە.

دواتر یاریزانانی یانەی سپارتاك سپۆتیكا بە سوود وەرگرتن لە جیاوازی ژمارەی یاریزانەكانیان توانیان 2 گۆڵی تر تۆمار بكەن و بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ یارییەكە ببەنەوە.

ڤیدیۆ.. دیمەنەكانی یارییەكە ببینە




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م