دوای 15 ساڵ له نمایشكردنی "جیزاڵ بۆندیشن"ی به‌ڕازیلی بۆ جلوبه‌رگی ماركه جیهانییه‌كان، كه‌نداڵ جینه‌ری خوشكی كیم كارداشیان توانی پێشی بداته‌وه و به گرانبه‌هاترین نمایشكاری دنیا دانرا.
به پێی نوێترین هه‌واڵ كه له‌سه‌ر نمایشكارانی جلوبه‌رگ ئه‌نجام دراوه، "كه‌نداڵ جینه‌ر"ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، خوشكی یه‌كلایه‌نه‌ی كیم كارداشیان ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری ناودار، توانیویه‌تی به‌رزترین پله‌ی نمایشكاری به‌ده‌ست بهێنێت و به گرانترین نمایشكاری ساڵی 2017 دانرا، توانی ئه‌مساڵ 22 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌مه‌ش به شكانی سنووره‌كان و پێشكه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار كرا، چونكه ماوه‌ی 15 ساڵه "جیزاڵ بۆنیشن" نمایشكاری به‌ڕازیلی، ئه‌م پله‌یه‌ی به‌ده‌ست هێناوه و شوێنه‌كه‌ی به جێگیری هێشتبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نیا 17 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ست هێنا.
كه‌نداڵ جینه‌ر نمایشكار و پێشكه‌شكاری ئه‌مه‌ریكی، ساڵی 1995 له لۆس ئه‌نجلۆس له دایك بووه، له كۆنه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری فاشیۆن و ڕێكلامی بازرگانی بۆ جلوبه‌رگی ماركه به‌ناوبانگه‌كان، ئێسته‌یش بووه‌ته به‌ناوبانگترین نمایشكاری دنیا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌وادار و فانێكی زۆری هه‌یه، به‌رده‌وام له هه‌واڵی نوێی خۆی له‌و ڕێیه‌وه ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.