له پێناو ئیمام مه‌هدی ئاماده‌ن بۆ سێكس و پیاوكوژی و كۆیلایه‌تی به نرخی گونجاو
ته‌له‌ڤزیۆنێكی مه‌زه‌ویی عێراقی، بانگه‌شه ده‌كات هه‌ر پیاوێك بیه‌وێ خۆی بفرۆشێ، لای ئه‌وان خۆی ناونووس بكات و له داشكانێكی ئاشكرادا نرخه‌كانیان له‌سه‌ر داده‌نێن، ئامانجیش له‌م كاره، زوو هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئیمامی مه‌هدییه.
بۆ پشتیوانیكردنی ئیمامی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو، كه‌ناڵی "وصال" كه ته‌له‌ڤزیۆنێكی ئاسمانیی شیعه مه‌زه‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ژماره‌یه‌ك گه‌نج ئاماده‌ن ئومه‌تی ئیسلام ڕزگار بكه‌ن و خۆیان بفرۆشن كه بریتین له كۆمه‌ڵێ گه‌نجی پشتیوانی ئیمامی حوسێن، ئه‌مانه‌ش كاروانی ئه‌و گه‌نجانه‌ن و هه‌ر كه‌سێكی تریش ده‌یه‌وێ خۆی بفرۆشێ، ده‌توانێ پێوه‌ندییان پێوه بكات، هه‌ركه‌سیش ئاماده‌یه بیانكڕێت با ته‌له‌فۆن بۆ كه‌ناڵه‌كه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی ڕێككه‌وتن بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی و چه‌ندان په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماده كراوه.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌م گه‌نجانه خۆیان له‌پێناو خوا و ئیمامی مه‌هدی ده‌فرۆشن، ئه‌وان سێ كار ده‌توانن بكه‌ن، كێ ده‌یه‌وێ بۆ كۆیلایه‌تی یان كارپێكردنیان یا بۆ سوودوه‌رگرتن له سێكسكردن له‌گه‌ڵیان به ناوی "هاوسه‌رگیریی له‌پێناو مه‌هدی".
هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كه‌سه‌كانی خۆیان بۆ فرۆشتن ئاماده كردووه، پێناسه‌ی باری كه‌سیی خۆیان ده‌كه‌ن و ئاماده‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر له كه‌سێكی ئازاده‌وه ببن به كه‌سێكی كۆیله و ئه‌و پاره‌یه‌ی له پێناو ئه‌وان وه‌رده‌گیرێ، كه‌ناڵه‌كه سوودی لێ بكات.
كه‌ناڵه‌كه به ئاشكرا ده‌ڵێ، ئێمه ئه‌و پاره‌یه له ده‌زگه‌كه‌مان خه‌رج ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش له پێناو ئیمامی مه‌هدییه، چونكه كاری ئێمه هه‌مووی بۆ ئه‌وه.
له مه‌زه‌وی شیعه‌ی دوانزه‌یی، ئیمامی مه‌هدی كه ده‌كاته ئیمامی دوایه‌مینی شیعه، له دوایین سه‌رده‌می دنیا، له‌و كونهی خۆی شاردووه‌ته‌وه، دێته ده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی پڕ بكات له دادپه‌روه‌ری و مه‌زه‌وی شیعه به‌سه‌ر هه‌موو دنیادا بسه‌پێنێ و سته‌م نه‌هێڵێ. تا شیعه‌كان دۆخه‌كه باشتر بڕه‌خسێنن، زووتر دێته ده‌ر. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه ده‌یانه‌وێ پاوانخوازییه‌كانیان به‌ناو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ن و هه‌مووی بكه‌ن به شیعه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیمامه چاوهڕوانكراوهكهیان بێته ده‌ره‌وه.