به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌له‌ڤزیۆنی NRT، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌زگه‌كه و كۆمپانیای نالیا فرۆشتنی هه‌موو پڕۆژه‌كانی ڕا گه‌یاند، ئه‌میش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕا گه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، توانا عوسمان ڕۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی NRT له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند و نووسیویه‌تی، کاتی ئەوە هاتوە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا ببم و لەئەمڕۆوە وەک ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆی کاری میدیای بکەم.
هه‌ر له‌و پۆسته‌دا نووسیویه‌تی: نایشارمەوە کەماوەی ساڵێک دەبێت بوونم لە پۆستی سەرۆکی دامەزراوەکەدا ئەوەندەی ناو بووە ئەوەندە کردار نەبووە، بەوپێیەش لە ماوەی ئەو ساڵەدا وەک پێویست بە ئەرکی رۆژنامەنووسی خۆم هەڵنەساوم لە ئاراستەکردنی سیاسەتی هاوسەنگانە و بابەتیانەی دامەزراوەکە.
توانا عوسمان ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه وەک پێشکەشکارێک درێژە به بەرنامەی دیالۆگ ده‌دات.
به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگیی له ته‌له‌ڤزیۆنی NRT كه بووه ئۆرگانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌یدات تا له ڕێی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، قه‌رزه‌كانی سه‌ری لا ببات و په‌ستان بخاته سه‌ر حزبه‌كان هاوكاری بكه‌ن، گله‌یی ڕووی له توانا عوسمان كردبوو كه وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێكی پیشه‌یی به ئه‌زنوون، چۆن ده‌توانێ له‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام خۆی له‌م بڵاوكراوه‌یدا ده‌یسه‌لمێنێ كه دوور بووه له‌و سیاسه‌تانه‌دا.