دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و لێكه‌وته‌كانییه‌وه، یاساناسان گومانیان له توانا و شاره‌زایى ئه‌و دادگایه لا دروست بووه. شاره‌زایه‌كى بواره‌كه ده‌پرسێ دادگاى فیدڕاڵى ڕاوێژى پێ سپێدرابوو یان بڕیار بدات؟ پسپۆڕێكیش ده‌ڵێ، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، 18 ماده‌ی ده‌ستووریی پێشێل كردووه".
رۆژی دووشه‌م دادگای فیدراڵی عێراق كه له نۆ دادوه‌ر پێك هاتووه و دوو كورد ئه‌ندامن تیایدا، به واژووی هه‌ر نۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی كه هه‌شتیان به‌كالۆریۆسیان هه‌یه له یاسا و ته‌نیا یه‌ك دادوه‌ر ماسته‌ری هه‌یه، ئه‌نجامی ریفراندۆمی كوردستان و لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هێرش كامه‌ران هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له یاسا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم به‌گوێره‌ى ده‌ستوور، یاسایییه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى یاساكانى پێشووى عێراق كه تا ئێسته هه‌موار نه‌كراونه‌ته‌وه و هى سه‌رده‌می رژێمه‌كانی پێشووه، دادگای فیدراڵ له‌و بڕیاره‌دا پشتى به یه‌ك ماده‌ى ده‌ستوور و ئه‌و یاسایانه به‌ستووه كه تا ئێسته ماونه‌ته‌وه".
ئه‌و پسپۆڕه بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "به‌پێى ماده‌ى یه‌كه‌م و پێنجه‌م و 144ی ده‌ستوورى عێراق، هه‌رێمى كوردستان مافى خۆى به‌كار هێناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق، به‌ڵام به بوونى خاڵێك له ده‌ستوور كه ده‌ڵێت (دادگاى فیدڕاڵى عێراق ناوه‌ندى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه) واى كردووه، حكوومه‌تى عێراق به‌په‌له هانا ببات بۆ ئه‌و دادگایه و بڕیاره‌كه‌یش له‌ژێر فشاردا بووه".
سه‌باح باپیر ڕاوێژكاری یاسایى ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌گه‌ر عێراق بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵى جێبه‌جێ بكات، ده‌بێت بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كه دژى هه‌رێمى كوردستان داویه‌تى، هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش ماناى وایه ده‌بێت حه‌شدى شه‌عبی له‌و هێرشانه‌ى كردوویه‌تى و ئه‌و شوێنانه‌ى گرتوونى، بكشێته‌وه.
ئه‌و ڕاوێژكاره بۆ "وشه" رای گه‌یاند، "به‌و بڕیاره‌ى دادگا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى عه‌بادیشه كه بریتین له ڕاگرتنى گه‌شتی ئاسمانییه‌كان و داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كان، بڕینى پێداویستییه خۆراكییه‌كانى ئاواره‌كان، بڕیارى گرتنى سه‌ركرده سیاسییه‌كانى كورد، هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركووك و دانانى پارێزگارى نوێ بۆ كه‌ركووك، به‌ڵام ئاخۆ عێراق ئه‌و دادگایه‌ی ته‌نیا بۆ خۆی ده‌وێ، یان له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانیش پابه‌ند ده‌بێ به بڕیاره‌كانی؟ رۆژانی دواتر ئه‌مه ده‌رده‌كه‌وێت".
بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵى ده‌ڵێت: دادگا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ستووری نییه و به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، به‌پێی بڕگه‌ی 3ـی ماده‌ی 93ـی ده‌ستوور، بڕیار درا به ناده‌ستووریبوونی ریفراندۆم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ڕێى ده‌ستوورى چییه و بۆچى دادگا ئه‌و ڕێنوێنییانه‌ى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان یان هه‌ر پارێزگا و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له عێراق مافه‌كانى پێشێل بكرێت؟ ئه‌و ڕاوێژكاره یاسایییه وا ده‌ڵێت.
ماده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستووری عێراق ده‌ڵێ: جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌ستووره گه‌ره‌نتی پێكه‌وه‌ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی عێراقییه‌كانه، هه‌رێمی كوردستان به پشتبه‌ستن به پێشێلكردنی ماده‌كانی ئه‌و ده‌ستووره له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه، بڕیاری ریفراندۆمی دا.
سیروان عه‌بدولكه‌ریم هه‌ڵگرى پله‌ى پسپۆڕی له یاسا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كه‌م ئه‌زموونى دادوه‌رانى دادگاى فیدڕاڵى له بڕیاره‌كانى 20ـى تشرینى دووه‌م به ئاشكرا دیاره، چونكه ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ به‌شێك له ماده‌ى 93ـى ده‌ستوورى عێراق كردووه، به‌ڵام ئاخۆ ماده‌ى یه‌ك تا پێنج كه ده‌ڵێت (عێراق وڵاتێكى فیدڕاڵه یان دیموكراته) ده‌بێت به‌چى تێگه‌یشتبن و بۆچى پشتگیری یان شرۆڤه‌یان بۆ نه‌كردووه.
ئه‌و پسپۆڕه یاسایییه بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، "بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق هێنده به رقه‌وه ده‌ركراوه، هێنده یاسایى و ده‌ستوورى نییه، چونكه ده‌توانرێ بسه‌لمێنرێت پشتبه‌ستن به ماده‌ى 93ـى ده‌ستووری عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕیفراندۆم و بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقیش، دژى 18 ماده‌ى ده‌ستوورى عێراقه".
"ماده‌ى یه‌ك و دوو و سێ و چوار و پێنج و ماده‌ى 144 و 119 و 83ـى نه‌ته‌وه‌كان و 10 بڕگه‌ى ده‌ستوورى ناو ماده‌كانى تر، پێشێل كراون". پسپۆڕه‌كه وای گوت.