خه‌ڵكی گونێكی نزیك ده‌ربه‌ندیخان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان پێیان گوتوون ده‌بێ گه‌نده‌كه‌تان چۆڵ بكه‌ن چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ره، خۆپیشاندانیان كرد و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیان داخست.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، خه‌ڵكی گوندی "ژاڵه‌ناو" كه نزیكه له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به‌هۆی ئاگادارکردنیان لە چۆڵکردنی گوندەکەیان کە مەترسیی لافاو و ڕووخانی بەنداوەکەی له‌سه‌ره، خۆپیشاندانیان كرد، چونكه پێیان وایه ئه‌وه زه‌وتكردنی خاكه‌كه‌یانه و ده‌بێ حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری تر بدۆزێته‌وه نه‌وه‌ك داوای چۆڵكردنیان لێ بكات.
ژاڵه‌ناو سێ كم له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و پێنج كیلۆمه‌تریش له‌شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دووره /66 كم باشووری سلێمانیه/ رۆژی 12ی مانگ بومه‌له‌رزه‌كه زۆرترین زیانی له‌و شارۆكه و به‌نداوه‌كه داوه، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانی رایان گه‌یاندووه، مه‌ترسی رووخانی له‌سه‌ر نییه، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی گونده‌كه به گومانه‌وه ده‌ڕواننه بڕیاره‌كه.
ژاڵه‌ناو یه‌كێكه له گونده جوانه‌كانی كوردستان و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر رووباری سیروانه و له 65 ماڵ پێك هاتووه.
فۆتۆ/ فۆتۆ عه‌دنان فه‌قێ عومه‌ر