وەزیری خوێندنی باڵا قوتابییان بێ‌ هیوا دەكات

:: PM:04:19:22/11/2017 ‌
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی كە بانگهێشتی كردبوون بۆ پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ گیروگرفتی قوتابییان لەكاتی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكاندا، گفتوگۆیان كرد. 

ئەمڕۆ چوارشەم 22ی تشرینی دووەم، لە هەواڵێكی سایتی پەرلەمانی كوردستان هاتووە، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كە لەسەر بانگهێشتی لیژنەكە هاتبوونە پەرلەمان، كۆ بووەوە.

شوكریە شێخانی ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پێویستە ساڵانە لە پێشەكی قوتابی تا چەند نمرە پێویستە چاوەڕوان نەبێت تا سوودمەند بێت لەو بڕیارانەی هەیە چاوی لەوە نەبێت و خۆی ئەگەر لە وانەیەك لاواز بێت بە هەوڵی خۆی دەربچێت.

ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەشێكی كۆبوونەوەكە دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بوو بۆ گیروگرفتی قوتابیان لەكاتی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان كە چەند ساڵێكە ئەو كێشە و گیروگرفتانە دووبارە دەبنەوە، هەروەها پێمان گوتن پێوستە لەدانشتنی ئەنجوومەنی وەزارەت لەبارەی چەند نمرەی هاوكاری و ژمارەی وانەی پەڕینەوە بۆ خوێندكارانی خولی دووەمی زانكۆ و پەیمانگەكان جێگیر بكرێت هەموو ساڵێك وەك یەك بێت نەك هەر ساڵێك بەجۆرێك بێت

ئەمساڵ زیاتر لە 10 خۆپیشاندانی قوتابییان بەڕێوە چوو لەسەر پێدانی 10 نمرە بە قوتابییان و تێپەڕاندنی خوێندن بە وانەی عبووڕ، بەڵام لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەت كرایەوە، لە دوایین خۆپیشاندانی قوتابییانیش هێلكەبارانی وەزارەتیان كرد.




وشە - رامیار جەواد