به‌هۆى به‌ره‌وپێشچوونى ته‌كنه‌لۆژیا و ئاسانكارى بۆ ژیانى خه‌ڵك، ئێسته له زۆربه‌ى زانكۆ و نه‌خۆشخانه و مۆڵه گه‌وره‌كان قاڵدرمه‌ى كاره‌بایى بۆ سه‌ردانيكه‌ران دانراوه و ده‌توانن به‌كارى بێنن له كاتى پێویستدا، به‌ڵام هه‌ندێك كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى منداڵان كه سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن ئاگه‌دارى منداڵه‌كانیان نابن و منداڵه‌كانیان تووشى ڕووداوى مه‌ترسىدار ده‌بن به‌هۆى نزیككه‌وتنه‌وه‌یان له شوێنى نه‌گونجاوى ئه‌و قاڵدرمه‌یه.
قاڵدرمه‌ى كاره‌بایى وەک کارئاسانیيه‌ك بە کاردەھێنرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسانتر بگەن بە نھۆمەکانی تر، بەڵام ھەندێک جار ئەم قاڵدرمانە حاڵەتی ناخۆشی لێ دەکەوێتەوە.
وەک لەم گرتە ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا دەردەکەوێت لە یەکێک لە مۆڵەکان منداڵێک کراسەکەی بەر بەشێکی قاڵدرمە کارەباییەکە دەکەوێت و ده‌سكى قاڵدرمه‌كان ڕای دەکێشێتە سەرەوە، بەڵام خۆشبەختانە دایک و باوکی بەھانایةوة دەچن و لە ڕووداوێکی نەخوازراودا ڕزگاری دەکەن.
ساڵانه به پێى ئاماره فه‌رمییه‌كان 440 بۆ 500 منداڵ له كیشوه‌رى ئاسیا به هۆى گوێ نةدانة دایك و باوكان له نزیك ئه‌م قاڵدرمه كاره‌باییانه تووشى حاڵه‌تى نه‌خوازراو ده‌بن و هه‌ندێكیان كه‌مئه‌ندامیش ده‌بن.