ئەو خۆراكانەی وەك ئازارشكێن كار دەكەن

:: PM:05:54:22/11/2017 ‌
ئازار میكانزمێكە لە لەشدا ڕوو دەدات بۆ ئاگەداركردنەوە لەكاتی نەخۆشیدا وەك ئازاری جومگەكان، هەوكردن و ژانەسەر كە لە كاتی بوونی ئەم ئازارانەدا پەنا بۆ بەكارهێنانی دەرمانە پزیشكییەكان دەبەین، ئەم دەرمانانەش بە شێوەیەكی كاتی ئازاری لەش كەم دەكەنەوە.

چەند خۆراكێك هەن كە وەكو ئازار شكێن بەكار دەهێنرێت و ئەوان سروشتین و سوودیش بەلەش دەگەیەنن وەك:

یەكەم: گێلاس، یەكێكە لە میوە ڕەنگ تۆخەكان، بە پێی ئەو توێژینەوەی كە لەم دواییانەدا ئەنجام دراوە لەلایەن بنكەی چارەسەری ئازارەوە، لەوە دڵنیا بوونەوە كە جۆرێك لە پێكهاتەی (بیۆفلاڤۆتۆید )یان دۆزییەوە لە گێلاسدایە و یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار و رێگە لە هەوكردن دەگرێت.خواردنی 20 گێلاس یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری جومگە و ئازاری گەدە جۆرەكانی تری ئازار دەدات.

دووەم: ڕەگی زەنجەفیل، بە یەكێك لە دەرمانە بەناوبانگەكانی ئازارشكێن بەكاردێت بەناوی "ئایورڤەدیك" كە ئازارشكێنێكی سروشتییە، هەروەها هاڕاوەی زەنجەفیل توانای كەمكردنەوەی ئازاری هەیە وە یارمەتی كردنەدەرەوەی ژەهری لەش دەدات، رێگە لە هەوكردنی ماسوولكە و جومگەكان دەگرێت كە هۆكارێكن بۆ دروستبوونی ئازاری لەش لە رێگەی خواردنی ڕەگی زەنجەفیلەوە ئازاری گەدە و هیڵنجدان ناهێڵێت.

سێیەم: ماسی ئاوی سارد، وەك جۆرەكانی ماسی دەریا و ماسی سەردین و ماسی سەلەموون و ماسی توونە، بە شێوەیەكی گشتی بەسوودن بۆ تەندروستی لەش بەهۆی بوونی ئۆمێگا سێ‌ كە ترشێكی چەورییە، ئەم جۆرە ماسیانە تەندروستی دڵ بۆرییەكانی خوێن زیاد دەكات هەوكردن لە لەشدا كەم دەكاتەوە.

چوارەم: تاهین، بە شێوەیەكی گشتی لە باكوری ئەفریقا و یۆنان و توركیا هەیە و چێشتلێنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەكاری دەهێنن، كە ئازارشكێنێكی گرنگە لە ڕێگە هاڕینی كونجییەوە دەست دەكەوێت دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم كە زۆر سوودی تەندروستی هەیە، لە توانایدایە گرژی ماسوولكەكان كەم بكاتەوە، هەروەها وەك چارەسەرێك بۆ ژانەسەر و ئازاری ماسوولكە بەكار دەهێنرێت.

پێنجەم: جێڵی ڕووەكی ئالۆڤێرا، مادەیەكی لینجی بەناوبانگە، وەك چارەسەرێك بۆ كێشەكانی پێست و چارەسەركردنی تا خواردنەوەی شەربەتی ئالۆڤیرا برینی گەدە چارەسەر دەكات ئەگەر ڕۆژی دووجار ئەم شەربەتە بخورێتەوە، بەشێوەیەكی بەرچاو ئازار كەم دەكاتەوە و هێڵنجهاتنەوە ناهێڵێت.



وشە - ئاوات ئازاد