سلڤستەر ستالۆن (رامبۆ)، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی و یاریزانى بۆكسێنى جیهانى، پێش ماوهیهك ڕاستهوخۆ لەلایەن کچێکى نهناسراوهوه له دادگا تۆمەتبار کرا بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووهتە سەرى، واته خۆی و پاسهوانهكهى.
كچهكه وردەکاری ئەم بابەتە دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی 1986، کە ئەو کات ستالۆن لە لووتکەی بەناوبانگی بووه، بەڵام ئێسته کچەکە بابەتەکەی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی باس کردووە و داواى دادگایى وهرگرتنى مافى كچێنى خۆیى دهكات كه ئهو كات دهستدرێژى كراوهته سهرى.
کچەکە له ڕێگهى پارێزهرهكهیهوه به دادگاى گوتووه: "لە ساڵی 1986 کە تەمەنم 16 ساڵان بووه، ستالۆن لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکەی خۆی لە ھوتێلێکى بهناوبانگى شارى لاس فیغاس بەیەکەوە دەستدرێژی سێکسیان کردووهتە سەرم و ھەڕەشەیان لێ کردووم کە نابێت لای ھیچ کەسێک باسی بکەم ئەگەر نا کارێکی خراپم بەسەر دێنن ئهو ههواڵه بڵاوبێتهوه، منیش ئهو كات منداڵ بووم و بهگوێیانم كرد.
لەلای خۆشییەوە ئەستێرەی ناوداری ئەمەریکی سلڤستەر ستالۆن ڕای گەیاند: "ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستی و ھیچ کات من کارێکی لەو شێوەیەم نەکردووە و مەبەستی سەرەکی ئەم ئافرەتە بەدەستھێنانی ناوبانگییە، به پێچهوانهوه من پیاوێكى ئاینیشم ههموو هاوڕێیهكانم ئهو بابهته دهزانن كه دوورم له ئافرهت و خواردنى دهرمانیش".
ئێسته پۆلیسی ئەمەریکی خەریکی لێکۆڵینەوەی ووردن بۆ گەیشتن بۆ ڕاستی و دروستی ئەم بابەتە.
سلڤستەر ستالۆن، لەدایکبووی ٦ی تەمووزی ساڵى ١٩٤٦، ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی ئەمهریکییە.
سیلڤستەر بە دوو کارەکتەر لە فیلمەکانی ناسراوە، ئەوانیش لە زنجیرە فیلمی ڕۆکی "Rocky series لە 1976 تا 2008" لە ژێر ناوی ڕۆکی بالبۆوا وە کارەکتەری (جۆن ڕامبۆ)، لە زنجیرە فیلمی ڕامبۆ لە ماوەی 1982 تا 2008 بەردەوام بووە.
لە ساڵی 1970 بۆیەکەمین جار سلڤستەر لە فیلمی (The Party at Kitty and Stud's) دەردەکەوێت کە ئەم فیلمە بە یەکەمین فیلمی ناوبراو دادەنرێت، لە ساڵی 2015 دا دووبارە گەڕایەوە بۆ ڕۆلێگێرانی ڕۆکی بالبۆوا لە فیلمی (Creed)، و هەروەها وا بڕیارە بەشدار بێت لە فیلمەکانی Expendables 4 و Scarpa.