په‌رله‌مانتاریپَكی یەكێتیی له په‌رله‌مانی عێراق هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵا دەكات لە دژی ڕاكان سەعید، پارێزگاره سەپێنراوەكەى كەركووك، دژی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ بەداواداچوون بۆ دەنگۆی بونی گۆڕێكی بە كۆمەڵ گرتووه‌ته به‌ر.
دواى ئه‌وه‌ى شەوی ڕابردوو نووسینگەی ڕاكان سەعید پارێزگارە بەزۆر سەپێنراوەكەی حەشدی شەعبی بۆ كەركووك بڵاوی كردەوە، كە گۆڕێكی بە كۆمەڵمان دۆزیوەتەوە كە تەرمی چەندان كەسی تێدایە، پێ دەچێت بەرپرسانی كورد كۆمەڵكوژییان كردبێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ڕاكان ناڕەزایه‌تى لای پێكهاتەی كورد و عه‌ره‌به سوونه‌كانى ئه‌و شاره داگیركراوه دروست كرد و په‌رله‌مانتارێكى كورد له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه" ڕای گه‌یاند: "ڕاكان نازانێت به وه‌كه‌اله‌ت پارێزگاره و نابێت به نایاسایى و بێ ئاگه‌دارى لایه‌نى پێوه‌ندیدار هه‌ندێك هه‌نگاو بنێت".
ڕێبوار تەها پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ی كرد كه خۆی و نووسینگەكەی رێوشوێنێكیان كردبوو، بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ لایەنە پێوەندیدارەكان، لەوانە لایه‌نه‌كانى تەندروستی، شارەوانی، پزیشكی دادوەری، پۆلیسی كەركووك و ئەنجومەنی پارێزگا و دۆكۆمێنتەكان"، كە پێشتر هه‌ر زوو
"وشە" فێڵه‌كه‌ى پارێزگارە سەپێنراوەكە كەركووك ئاشكرا كرد به به‌ڵگه‌وه.
ڕاكان سەعید ده‌یه‌وێت كورد تۆمەتبار بكات و كێشه دروست بكات له‌ناو شاره‌كه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم كه ئەوانە گۆڕی بەكۆمەڵ نین، بەڵكو ئەو تەرمانە نەناسراونەتەوە، هەندێكیشیان خۆكوژ بوون و لیژنەیەك لە 30 - 4 -2017 كە لە چەندین و كەسایەتی كەركووك بە سەرۆكایەتیی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ئەندامێكی شارەوانی، پۆلیس، وەقفی سوننی و نوێنەری تەندروستی كەركووك و پزیشكی دادوەری نێژراون لە گۆڕستانی پەنجا عەلی لە كەركووك، ته‌ها واى گوت.
ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گوتى كە ئەوان سكاڵای یاسایی لەسەر راكان سەعید تۆمار دەكەن، چونكه ناڕاستەوخۆ تۆمەتباری نەتەوەی كوردی كردووە، پێموایە شەقامی كوردی ئەمە قبووڵ ناكات، بۆیە ئێمە داوای یاسایی لە دژ تۆمار دەكەن، ئێمە زوڵم لە كەس ناكەین، چونكە لە سەردەمی حزبی بەعسی ڕووخاودا له ساڵى 1968 تا 2003 خۆمان ئەو زوڵمەمان لێ كراوە، ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌سیش ده‌ست له‌و داوایه هه‌ڵگرێت من به یاسا شه‌خسى خۆم هه‌ر ده‌ىبێت بیده‌مه دادگا، چونكه ئه‌م پیاوه نازانێت به یاسایى بجوڵێته‌وه.