بە شێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک تووشی سڕبوونى قاچه‌كانى بووه له به‌یانیدا، كه زۆر جار له‌خۆمان پرسیووه ئاخۆ ده‌بێت ئه‌و سڕبوونه‌ى وه‌ك و ته‌زووى كاره‌با به قاچه‌كانماندا دێت هۆكاره‌كه‌ى ده‌بێت چى بێت.
سڕبوونى قاچه‌كان لە ڕووی پزیشکییەوە بە "numbness" ناو دەبرێت، پزیشكه‌كان ئه‌م حاڵەتە به ئاسایی ناو ده‌به‌ن و ده‌زانن، چونکە زۆرجار بەهۆی ڕاوەستانی زۆر یاخود دانیشتنی ناتەندروستى زۆره‌وه ڕوو ده‌دات، بەڵام ئەگەر ڕۆژانە بە بەردەوامی تووشی ئەم حاڵەتە ببین، ئەوا نیشانەی ئەوەیە کە کێشە لە سووڕی خوێن و بۆرییەکانی دڵدات هەیە، بۆیه پێویسته زوو سه‌ردانى پزیشكى تایبه‌ت بكه‌ى و چاره‌سه‌رى ئه‌و بابه‌ته‌ت بكه‌یت، چونكه ڕه‌نگه له داهاتوودا زیانى گه‌وره‌ت بۆ دروست بكات.
ئەم کێشەیە لە قۆناغەکانی سەرەتادا بەبێ پێویستی به چارەسەری پزیشکی دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، به‌هۆى بوونى كۆمه‌ڵێك گرفت كه خۆتیان لێ به‌دوور بگرى و ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وه‌ك ئه‌مانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ زۆرجار سڕبوون بەهۆی پاڵه‌په‌ستۆی دەروونییەوە دروست دەبێت، بۆیه هه‌وڵ بده سترێس کەم بكه‌یته‌وه و ڕێژەی لێدانی دڵت رێک بخه‌یته‌وه.
دووه‌م/ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى زۆر و وەرزشێکى ته‌ندروست و هه‌ڵمژینى هه‌واى پاك و بێگه‌رد، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وا ده‌كه‌ن سووڕی خوێنت چالاک دەکات و له سڕبوون ڕزگارت بێت به ئاسانى.
سێیه‌م/ هه‌وڵ بده زۆرتر خواردنه‌كانت له‌كاتى ئاماده‌كردنیدا تیژ بێت و بیبه‌رى هاڕاوى سروشتى له‌ناو خواردنه‌كانت به‌كار بهێنه نه‌ك به‌هاراتى ناسروشتى، چونكه توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه خواردنى بیبه‌رى هاڕاوى سرووشتى بۆڕییەکانی خوێن فره‌وان دەکات و گەرمت دەکاتەوە، زۆرجار سڕبوونى قاچه‌كان بەهۆی جوڵەی خاوی خوێنەوە ڕوو دەدات، کە ئەوێش بەهۆی سەرماوە دروست دەبێت.
چواره‌م/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ كه‌سێكى له‌وانه‌ى سڕبوون له قاچه‌كانت ڕوو ده‌دات، هیچ مات بیرمه‌كه‌وه جلی تەسک لەبەر بكه‌ى، چونكه توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن: "جلی تەسک پاڵه‌په‌ستۆ لەسەر خوێنبەرەکان دروست دەکات و ڕێگە لە هاتوچۆی تەندروستی و سروشتى خوێن دەگرێت".
پێنجه‌م/ قاچەکانت بە بەرزی ڕابگرە ئەگەر هاتوو سڕبوونه‌كه زۆری خایاند و بێزاری کردیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى راگرتنی قاچه‌كان لە سەرووی دڵەوە سووری خوێن باش دەکات و به خێرایى به بێ ماندووبوونى دڵ كاره‌كانى خۆی ده‌كات.
شه‌شه‌م/ له‌كاتى سڕبوون و تووشبوونت به‌و دیارده‌یه له قاچه‌كانتدا باشترین چاره‌سه‌ر، مەساجکردنه كه سوودێکی زۆر بە سووڕی خوین دەگەیەنێت و هەروەها چالاکی دڵیش بەهێز دەکات، بیرت بێت لەکاتی مەساجکردندا بە شێوه‌یه‌كى نەرمی ماسولکەکانی نزیک دڵت بشێلە و نەرمیان بکەوه و به په‌ڕۆیه‌كى خاوێن گه‌رمى له‌و شوێنانه بده.
هه‌ندێك له پزیشكه گیاده‌رمانییه‌كانیش له وڵاتى ژاپۆن پێان وایه ئەم دۆخە زۆر مەترسیدار نییە و دەتوانرێت دۆخەکە کەم بکرێتەوە و چارەسەر بکرێت بە خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ بە هەنگوینەوە.
سڕبوونی خواره‌وه‌ى قاچه‌كان و پێیه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌شێكى ترە لەو گرفتانەی کە تووشی مرۆڤ دەبێت بە تایبەت ئەوانەی کە جۆری ئیشەکەیان دانیشتنی زۆر و بە پێوە وەستانی زۆرە و ئەمەش تووشی سڕبوونی کاتی یان درێژخایەنی پێیه‌كانیان دەکات.
دەبێ سەرەتا ھۆکارەکەی بزانین پاشان پشکنینی سەرەتایی بۆ بکرێت، ئەوانەش کە کاریگەرییان لەسەر لاوازکردنی ماسولکەکان ھەیە پێویستی بە پشکنینی سکان یان ئیم ئار ئای، بۆ ده‌ستنیشانكردنى جۆرى سڕبوونه‌كه‌ت كه ڕه‌نگه درێژخایه‌ن بێت یان ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كى كورت بێت.
رێنموێنی تەندروستی دروست بۆ ئەوانەی زۆر لەسەر کۆمپیوتەر کار دەکەن تا تووشی سڕبوون نەبن:
50 ده‌قه ئیش بکە و 10 ده‌قه جێگۆرکێ یان وەرزش بکە یان ھەڵسە لە شوێنی خۆت، بۆ شۆفێرانیش بە ھەمان شێوە، ھەوڵ بدە شێوەی دانیشتن بگۆڕیت، دەبێ کورسییەکەت بە گۆشەی ٩٠ پلە دابنێیت.
پزیشكێكى ئه‌ڵمانى ڕاپۆرتێكی پزیشكی لەو بارەیەوە بڵاوكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تى: "هەندێك كەس بۆ ماوەیەكی زۆر و درێژ دەست و پێكانیان سڕ دەبێت و تووشی ڕەقبوون دەبێت و بەمەش بۆ ماوەیەكی زۆر توانای جوڵاندنی نامێنێت و هۆكاری ئەمەشیان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ هەوكردنی ڤایرۆسی و بەكتریای لەو ناوچەیەی كە تووشی ئەم جۆرە سڕبوونە دەبێت بۆ ماوەیەكی زۆر و ئەمەش زیاتر لەو كەسانەدا دەردەكەوێت كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە و یان لەو بەشەی جەستەیاندا پێكهاتەی زیان بەخش و ژەهراوی زۆر كۆبووه‌تەوە".
سڕبوون زیاتر تووشی ئەو ئەندامانەی جەستە دەبێت كە دەمارە خانەكانی دوورە لە مێشك و دڕكەپەتكەوە وەك دەست و پێكان، هه‌روه‌ها كەمی ڕێژەی هەندێك جۆری كانزا و ڤیتامین لە جەستەدا و زۆر خواردنەوەی مەی و هۆكاری بۆ ماوەی و كۆبوونەوەی ژەهر و پێكهاتەی مەترسیدا لە جەستەدا هۆكارن بۆ سڕبوونی ماسوولكەكان به تایبه‌ت قاچه‌كان.