له پێگه جیهانى و عه‌ره‌بییه‌كان دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى زیمبابوی وه‌ك دیكتاتۆرێك بۆ ماوه‌ى 37 ساڵ سه‌رۆكایه‌تیكردنى ئه‌و كۆماره، چەند وێنەیەكی ژیانی منداڵی خێزانە دەوڵەمەندەكانی زیمبابوی بڵاو كرایه‌وه كاتێك سامانەكانیان نمایش دەكەن و له خۆشترین ساته‌كانى ژیانیان كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن و خه‌ڵكى ئه‌و نیشتیمانه‌ش نان و ئاویان نه‌بووه بیخۆن.
ئەمانەى خواره‌وه وێنەی چه‌ند منداڵێكی خێزانە دوڵەمەندەكانی زیمبابوی كە لە پێگه‌كانیان لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاویان كردووه‌تەوە و لە وێنەكاندا دەردەكەوێت چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەهایان پێیە و لەگەڵیدا لە هەندێك وێنەی تردا ئاڵتوون و چەكی لە ئاڵتوون دروستكراو نمایش دەكەن.
زیمبابوی، وڵاتێکە ده‌كه‌وێته کیشوەری ئەفریقیا، پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ھەرارییە، زیمبابوی 13 ملیۆن خەڵکی تێدا نیشتەجێیە و خاوەنی 16 زمانی فەرمییە و لە لایەن ھاووڵاتییانی ئەو ولاتەوە بە کار دەھێنرێن، یه كێكیشه له وڵاته زۆر گه‌نده‌ڵ و هه‌ژاره‌كانى دنیا.