فه‌یرووز كه دیارترین ناوی گۆرانیی عه‌ره‌بییه و و نزیكه‌ی 70 ساڵه بێ پسان گۆرانی ده‌ڵێت، له‌م رۆژانه یادی 82 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له لبنان كرده‌وه كه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌یرووت، بژارده‌یه‌ك له هاوڕێكانی ئاماده بوون و پیرۆزبایی‌یان لێ كرد.
پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی میسرییه، بۆ ئه‌و یاده راپۆرتێكی درێژی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رۆشناییی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی تایبه‌ت و هاوكات كاره هونه‌رییه‌كانی. "وشه"یش به‌شێك له راپۆرته‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌و بۆنه‌یه كه فه‌یرووز خۆی له ماڵه‌كه‌ی سازی داوه، رۆژی 21ی 11ی 2017 كه دروست رۆژی له دایكبوونیه‌تی و له‌و بۆنه‌یه‌دا چه‌ند گۆرانییه‌كی تایبه‌تی بۆ هاوڕێكانی گوت.
ناوی راسته‌قینه‌ی فه‌یرووز "نیهاد وه‌دیع حه‌داد"ه و له ساڵی 1935دا له لبنان له دایك بووه. به هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی موزیك و گۆرانیی عه‌ره‌بی له لبنان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو برا هونه‌رمه‌ندان عاسی و مه‌نسوور ره‌حبانی هه‌ژمار ده‌كرێت. له ساڵی 1952دا وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وت و ژماره‌یه‌ك گۆرانیی له‌و ساڵه‌دا تۆمار كرد. له 1955 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عاسی ره‌حبانی كرد و چوار منداڵیان هێنایه ژیانه‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی "فه‌رفیش" منداڵه‌كانی فه‌یرووز له دنیای عه‌ره‌بیدا ناوی دیارن، ژه‌نیاری پیانۆی ناودار زیاد ره‌حبانی گه‌وره‌ترین كوڕی فه‌یرووزه. كچێكی به‌ناوی "لیال" كۆچی دوایی كردووه. هه‌وره‌ها ریما و هالی كه ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ندن، له‌وانی تر بچووكترن.
منداڵیی فه‌یرووز له گه‌ڕه‌كی بیلات له بیرووت ژیاوه كه به گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین ناو ده‌برێت. باوكی وه‌دیع حه‌داد فه‌له‌ستینییه و دایكیشی ناوی لیزا بوستانییه. وه‌ك سه‌ره‌تا له منداڵی‌دا له كۆرسی ئێزگه‌ی لبناندا كاری ده‌كرد كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1940. ئاوازدانه‌ری ناودار حه‌لیم ئهلروومی ناوی "فه‌یرووز"ی وه‌ك ناوێكی هونه‌ریی بۆ هه‌ڵبژاردووه. دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ساڵی 1986دا كۆچی دوایی ده‌كات، بۆ ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دوور ده‌كه‌وێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئاوازدارێكی ناودار ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی له كۆنسێرت و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆدا پێشكه‌ش كردووه.
فه‌یرووز كه تا ئێسته‌یش ده‌توانێ گۆرانیی بڵێت، خاوه‌نی 800 گۆرانییه و هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و دنیایییه. له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به پێشه‌نگ ناو ده‌برێت.