له ڕاپۆرتێكی جیهانیدا هاتووه، یه‌ك له‌سه‌ر چواری ژنانی دنیا، له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر و سته‌م و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
به پێی هه‌واڵێكی "ڕێكخراوی مافپارێزی جیهانی" كه له‌م دواییانه‌دا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له نێوان چوار هه‌زار ژنی هه‌شت وڵاتی جیاوازدا، %23 یان ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر و سته‌میان به‌رامبه‌ر كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك جاریش بێت.
هه‌روه‌ها ژنانی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی %33 و ژنانی ئیتاڵیا كه نزمترین ڕێژه بوو له دنیادا به ڕێژه‌ی %16 ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر، جا به هه‌ر جۆرێك بووبێت، به‌ڵام له كۆتادا گه‌یشتووه به‌وه‌ی هه‌ست به سته‌م بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكرێت.
هه‌روه‌ها به ڕێژه‌ی جیاواز له وڵاته‌كانی ئیسپانیا، به‌ریتانیا، پۆڵه‌ندا، سوید، دانیمارك و نیوزله‌ندا ژنان له ته‌مه‌نی 18 بۆ 55 ساڵییه‌وه ئه‌م كاره‌یان به‌رامبه‌ر كراوه، هۆكاره‌كه‌شی هه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئینته‌رنێت، كه زۆرترین حاڵه‌تیش هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووت و ئاشكراكردنی پێوه‌ندییه نهێنییه‌كانیان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه له ناو ژنانی دنیادا ئینته‌رنێت به سه‌رچاوه‌یه‌كی ترسناك و مه‌ترسیدار ته‌ماشا ده‌كرێت.
هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه باوه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوون:
_ گۆڕانكاری له وێنه‌كانیاندا و دانانی سه‌ریان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ڕووت به ڕێی به‌رنامه جیاوازه‌كانی ئینته‌رنێت.
_ ده‌ستدرێژیی سێكسی.
_ كڕین و فرۆشتنی ژنان به ناوی كار و خۆشه‌ویستییه‌وه.
_ هه‌ڕه‌شه‌كردن به كوشتن و ده‌ستدرێژیكردن.