له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی منداڵێكی بچووكی نزیكی سێ ساڵان بڵاو بووه‌ته‌وه كه ده‌توانێ ناوی پایته‌ختی هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له یه‌كتر جیا بكاته‌وه.
"مه‌ی عیماد ئه‌شكه‌ریان" ئه‌م منداڵه بچووكه‌یه كه له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له لایه‌ن دایكییه‌وه وێنه و ڤیدیۆ نوێیه‌كانی بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش كه دایكی ناوی پایته‌ختی چه‌ندان وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێ ده‌پرسێت و هه‌مووی ده‌زانێت، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رسام كردووه، بووه‌ته جێی باسی خه‌ڵك و به منداڵێكی زیره‌ك و نموونه‌یه‌كی جوانی نه‌وه‌ی داهاتووی ناو ده‌به‌ن، ڤیدیۆكه‌شی 60 هه‌زار و 806 جار بڵاو كراوه‌ته‌وه و زیاتر له 22 هه‌زار لایكی بۆ هاتووه.