پێشبینی دەكرێ سبەی بەفر ببارێت

:: AM:11:12:23/11/2017 ‌

دوای ئەو بارانەی لە دوو رۆژی رابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە، پلەكانی گەرمی دابەزیون و پێشبینیش دەكرێت سبەی هەینی لە بەرزایییەكانی كوردستان بەفر ببارێت.

 بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیش، بەهۆی كاریگەریی مانەوەی نزمە پاڵەپەستۆی توركیا ئاسمانی هەولێر بۆ ئەمڕۆ پێنجشەم لە نیوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە بەرزایییەكان هەوری تەواو دەبێت. بەرزترین پلەی گەرمی ١٤ و نزمترینیشی  شەش دەبێت.

ئاسمانی سلێمانی هاوشێوەی ئاسمانی هەولێر دەبێت بەو جیاوازییەی بەرزترین پلەی گەرمی لە شارەكە ١٠ دەبێت. ئاسمانی دهۆكیش هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرمیش لە نێوان ١٠ و چوار پلەی سیسلیسیدا دەبێت. ئاسمانی كەركووك لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی ١٥ و نزمترینیشی حەوت دەبێت.

بۆ سبەی هەینی وێڕای زیاتر دابەزینی پلەكانی گەرمی لە هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت لە ناوچە شاخاوییەكان بە رێژەیەكی كەم بەفر و باران ببارێت.

نزمترین پلەی گەرمی لە ٢٤ سەعاتی داهاتوودا لە دهۆك تۆمار دەكرێت كە سی پلە دەبێت.








وشە - سلێمان تاشان