ئایفۆن هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌ش به ئاشقانی گۆرانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی گوێگرتن له گۆرانی و موزیك ده‌نگی مۆبایله‌كه‌یان به‌رزتر بكه‌ن، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی زیاد كردووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز له گوێگرتن له گۆرانی ده‌گرن، هه‌میشه پێیان خۆشه ده‌نگی گۆرانییه‌كه‌یان زیاد له‌و ئاسته‌ی له مۆبایله‌كانیاندا هه‌یه به‌رز بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی سپیكه‌ر و ده‌نگ به‌رزكه‌ره‌وه‌ی جیاواز، به‌ڵام ئایفۆن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی داناوه كه چیتر پێویست به به‌كارهێنانی ئه‌و شتانه ناكات.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئایفۆنیش بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن پێنج تا ئایفۆن ئێكس گونجاوه، كه له رێی سیتینگه‌وه ده‌توانن به چه‌ند هه‌نگاوێك وا له مۆبایله‌كه‌یان بكه‌ن، ده‌نگی گۆرانی و موزیك به شێوه‌یه‌كی به‌رزتر بداته‌وه، ئه‌مه‌ش وای له به‌كارهێنه‌رانی كردووه كه‌متر هه‌وڵی به‌كارهێنانی سپیكه‌ر و ئامێره‌كانی ده‌نگ گه‌وره‌كردن بده‌ن.
هه‌نگاوه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن و دواتریش به وێنه ڕوون ده‌كرێته‌وه:
_ بڕۆ ناو به‌شی setting و له‌وێ music هه‌ڵبژێره، ئینجا EQ و له كۆتاشدا late night هه‌ڵبژێره.