چی روو دەدات ئەگەر پیاز بكرێتە گوێیەكانەوە

:: PM:02:53:23/11/2017 ‌
تایبەتمەندی پیاز لە چەندان توێژینەوەی زانستی روون كراوەتەوە كە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، پشتگیری كاری هۆڕمۆنەكان دەكات، تەندروستی دڵ  باشتر دەكات و دەرمانی هێوركەرەوەیە.

یەكەم: گوێ ئێشە هێور دەكاتەوە
ئەو مادە رەنگ زەردەی گوێ كە بە مۆمی گوێ ناسراوە، كۆ دەبێتەوە لە سەرەتای گوێدا و پیازەكە نەرم دەكاتەوە، لە رێیەوە دەگات بە ناوەوەی گوێیەكان باشتر وایە تا بەیانی بمێنێتەوە.

دووەم: شەڕ لەگەڵ سەرما دەكات
دەتوانیت لە رێی خواردنی پیازی خاوەوە، نیشانەكانی تووشبوون بە سەرما كەم بكەیتەوە یان بە بەكارهێنانی پیازێكی كوڵاو و تێكەڵكردنی لەگەڵ هەنگوین و زەنجەفیل خواردنەوەی وەك چا، رێ لە تووشبوون بە هەڵامەت دەگرێت.

سێیەم: چارەسەری كۆكە دەكات
پیازێكی گەورە بێنە و پاكی بكە، لەگەڵ یەك كەوچك شەكری قاوەیی، بیكە بەشەربەتێك یان لەگەڵ هەنگوین تێكەڵی بكە، چارەسەرێكی باشە بۆ رزگاربوونی لە ئازاری سنگ و كۆكە.

چوارەم: چارەسەری تا
پیازێك لەگەڵ پەتاتەیەكدا بكوتە تا نەرم دەبێتەوە و وەك هەویری لێ دێت، پاشان بیكە گۆرەوییەكەوە و لە پێی بكە، پاشان پارچە قوماشێك بە سركەی سێو تەڕ بكە و لەسەر ناوچەوانت دایبنێ‌، پێیەكان هەموو ڤیتامینی پیاز و پەتاتەكە هەڵدەمژن و بەمەش زوو ڕزگارت دەبێت لە تا.
پێنجەم: پاككردنەوەی چاوەكان
پاككردن و وردكردنی پیاز زۆر سوودبەخشە، چونكە دەبێتە هۆی ئاوی چاوەكان و كردنە دەرەوەی تەنی بێگانە و پاككردنەوەی چاوەكان لە پیسی.

شەشەم: چارەسەری شوێنی نەشتەرگەری
پیاز بە كاڵكردنەوەی خانەكانی پێست ناسراوە، لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا لە هەندێك حاڵەت دەبێتە هۆی تۆخبوونەوەی ئەو ناوچەیەی كە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە، لەم حاڵەتەدا پیازێكی كەرتكراو بەسەر ئەو شوێنەدا بخشێنە بۆ ماوەیەكی كەم، رەنگی پێستەكە ئاسایی دەكاتەوە.

 





وشە - ئاوات ئازاد