دواى ئه‌وه‌ى له بەرنامەی "بەیانی کەرکووک"، بە ئاڵای کوردستانەوە ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌حه‌داى هێزه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات له شارى كه‌ركووك و ده‌نووسێت: " ئەمڕۆ تەحدای هە موو هیزەکانی عیراقم کرد له کەرکووک، وەک هاووڵاتییەکی کەرکووک دوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر، وەک یەکەم کچی کورد لە کەرکووک ئاڵای کوردستانم خستە سەر شانم لە بەرنامەی بەیانی باش‌دا، ئەمەش وەک پەیامێک بۆ ئەو کەسانەی نەگەڕاونەتەوە شارەکە و پیان وایە جاریکی تر کورد لەمشارە ناتوانی ئاڵای کوردستان هەڵبکات من دەست پیشخەربووم، ئیوەش وەرنەوە و با پێکەوە پاریزگاری لە کوردبوونمان بکەین".
دوا به‌دواى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى نێرگز، گوایه هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق داوای زانیاری لەسەر نێرگز قادر پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی کەرکووک دەکەن، به‌ڵام به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكى كه‌ناڵى كه‌ركووك، نێرگز قادر ده‌یه‌وێت ئه‌م كاره بكات بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكی كه‌ركووك له ته‌وژمى خیانه‌تكاران ده‌رى بخه‌ن.
نێرگز قادر سیناریۆیه‌كى منداڵانه دروست ده‌كات، گوایه له دواى ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانى هه‌ڵ كردووه و خستوویه‌تى به‌خۆیه‌وه و به‌نارمه‌ى ڕاسته‌وخۆی پێوه كردووه، ئەفسەرێکی دژە تیرۆری عیراق لە گرووپی ڕۆژنامەنووسانی کەرکووک لە ڤایبەر داوای لە ڕۆژنامەنووسانى کردووە کە هەوڵ بدەن نێرگز پێوەندییان پێوە بکات بزانین ئه‌و پاڵه‌وانه كێیه ته‌حه‌دایان ده‌كات و بە ئاڵای کوردستانەوە بەرنامە دەکات.
نێرگز قادر، ڕاگه‌یاندكارێكى دیارى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه له كه‌ناڵى ئاسمانى كه‌ركووك به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به به‌یانیان پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و ڕاگه‌یاندكارانه‌ى كه زۆر نزیكه له لاهور شێخ جه‌نگى و له ڕۆژى به ده‌سته‌وه‌دانى كه‌ركووك ئه‌و له‌و شاره مایه‌وه و پارێزگارى له‌لایه‌ن هێزه خیانه‌تكاره‌كانه‌وه لێ كرا، به‌م جۆره هه‌ڵوێسته ده‌یه‌وێت خۆى پاك بكاته‌وه و خه‌ڵكى شاره‌كه تووڕه‌ییان به‌رامبه‌رى نه‌مێنتێت، چونكه هێرشێكى زۆر كراوه‌ته سه‌رى و خه‌ڵك به خیانه‌تكار ناوى ده‌به‌ن.
ڕۆژنامه‌نووسێكێش له شارى كه‌ركووك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و گرووپه‌ى نێرگز وێنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، گرووپى ڕۆژنامه‌نووسانى شاره‌كه نییه، چونكه گرووپه‌كه‌ى ئێمه ناوه‌كه‌ى به كوردى نووسراوه و نێرگز 20 ڕۆژه له‌و گرووپه ده‌ركراوه، دواتر هێچ هێزێكى ته‌ناهی له‌ناو گرووپه‌كه ئه‌ندام نییه و ئه‌وه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه ڕاست نییه و ده‌یه‌وێت خۆى بكات به ناو.