كوڕە گۆرانیبێژی ناوداری ئەرمەنی سوپەر ساكۆ ڤیدیۆیەكی كاتى سه‌ردانىكردنى بۆلاى گۆرانىبێژی ناودارى جیهانى جۆرج وه‌سوف بڵاو كردووه‌ه‌وه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام.
جۆرج و سوف لە ڤیدیۆكە لەگەڵ سوپەر ساكۆ، سڵاو لە هەوادارەكانیان دەكەن و سوپەر ساكۆ بە ئەستێرەی ناوداری لبنانی جۆرج وسوف دەڵێت پاشا و هەردووكیان لە لۆس ئەنجلۆسن لە ئەمەریكا.
بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە دوای ئەوە دێت ماوەیەك بەر لە ئێستە جۆرج وه‌سوف، ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا گۆرانییەكی ساكۆی دەوتەوە و ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تەنیا یەك و شەش لەو گۆرانییە تێ ناگات، بەڵام زۆر ئارەزووی دەنگی دەكات.
جۆرج وه‌سوف به پادشایى هونه‌رى عه‌ره‌بى و لبنانى داده‌نرێت و یه‌كێكه‌ى له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى زۆرترین هه‌وادارى هه‌یه له هه‌موو جیهان، به ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سایه‌تى هونه‌رى عه‌ره‌بیش داده‌نرێت سامانه‌كه‌ى به 79 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده كراوه.
شایەنی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا هونه‌رمه‌ندێكى لاو به‌ناوى نەوید، گۆرانییەکی بڵاوکردەوە بە ناوی "ئیشقت"، ناوبراویان تۆمەتبار کرد بە دزینی ئاوازەکەی و هەروەها هونەرمەند (سوپەر سارکۆ) کە خاوەنی ئاوازەکەیە، ماوەی 24 سه‌عاتی بۆ دانا تاکو گۆرانییەکە لە یوتوب بسڕێتەوە، ڕاسته‌وخۆ نه‌وید گۆرانییه‌كه‌ى ڕه‌ش كرده‌وه.