بە ڤیدیۆ.. هاووڵاتییەكی ئامێدی بە رێگەیەك 10 كیلو ماسی راو دەكات

:: PM:05:28:23/11/2017 ‌

هاووڵاتییەكی كومەڵگەی سیرێی سەر بە شارەدیێ شێلادزێ لە سنووری شارۆكەی ئامێدی، بە رێگەیەكی نوێ 10 كیلۆگرام ماسی پێكەوە دەگرێت، ئەو دەڵێت كە بەو رێگەیە چەندین جار ماسی گرتووە و بەردەوامیشە.

ئەیووب رێكانی، ئەو گەنجەیە كە ژمارەیەكی زۆری ماسی پێكەوە گرتووە بە "وشە"ی دەڵێت، ماوەی چەند ساڵێكە لە رێگەی تۆڕ و تەڵەوە بە بەردەوام خەریكی گرتنی ماسییە، بەڵام ئەمڕۆ بە رێگە نوێیە ماسی راو دەكات كە بە زاراوەی ناوچەكە پێی دەڵێن رێگەی سندووق و هەر جارێكیش 10 كیلو ماسی بۆ سەرەوە دەگرێت.

زیاتر گوتی، رێگەیەكە بریتییە لەوەی دوو سندوقی تەماتە پێكەوە دەبەسترێتەوە و لێوارەكانی سندووقەكە هەمووی دەگاتە هەویر و نان، دواتر بە شەو دەكرێتە نێو رووبار و بەیانی لە رووبار دەردەهێنرێت، هەر ماسییەك كە بچێتە نێو ئەو سندووقەكە هەرگیز ناتوانێت بێتە دەرەوە، هاوكات ئەو ماسییەی كە چووەتە نێو سندووق دەبێتە هوكارێكی سەرەكی بۆ راكێشان و هێنانی ماسی زیاتر بو نێو سندووقەكە، من لەسەر گرتنی ماسی بەو رێگەیە بەردەوامم و دواجار بەیەك جار 10 كیلۆ ماسیم گرتووە.

ئەو گەنجە ماسییەكانی لەسەر رووباری ئاڤا شین گرتووە، كە دەكەوێتە گەلی باڵندە 30كم لە رۆژهەڵاتی شارۆكەی ئامێدی.

ئامێدی/ نەوزاد هلۆری




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل