هەرمێ یەكێكە لە میوە بە تامەكان، دەتوانیت لە ڕێی ئەم ڤیدیۆیەوە چۆنیەتی دروستكردنی مرەبای هەرمێ فێر ببیت، كه سوودێكى یه‌كجار زۆرى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه.
شوێنى ڕه‌سه‌نى هه‌رمێ كیشوه‌رى ئاسیایه به تایبه‌تی وڵاتى چین، پێشینه‌کانى گریک و ڕۆمان ناسیویانه، زیاتر له په‌نجا جۆرى هه‌یه. هه‌رمێ له بنه‌ڕه‌تدا 73%ی له ئاو پێک دێت و پڕۆتین 5% و چه‌ورى 4% شه‌کر 15% و ڕیشاڵ 15% و ماده کیمیاییه‌کانى وه‌ک مه‌نگه‌نیز و پۆتاسیۆمیش پێك دێنێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌رمێ بۆ چاره‌سه‌رکردنى تایبه‌ت به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان و هێمنکردنه‌وه‌یان به‌کار ده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها سوودى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌کانى ڕیخۆڵه ئه‌ستووره (قۆلۆن) هه‌یه و گه‌ده چالاک ده‌کات.
هەرمێ میوەیەكی بە تامە و ڕێژەیەكی زۆر لە ئاوی تێدایە، لەگەڵ بوونی كۆمەڵێك لە ڤیتامین و كانزا لەم میوەیەدا، لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەكرێیت بە خواردنی ئەم میوەیە چونكه:
1. هەرمێ ترشی فۆلیك و ڤیتامینی جۆراوجۆری تێدایە بە ڕێژەیەكی زۆر وەك ڤیتامین (A C K B2 B6) لەگەڵ بوونی ڕیشاڵ، بۆیە خواردنی هەرمێ بۆ خانمان لە قۆناغی دووگیانی و لە پاش دووگیانی‌دا زۆر بەسوودە، لەگەڵ بوونی ڕێژەیەكی زۆر كانزا لەم میوەیەدا كە زۆر گرنگە بۆ مێشك، كۆئەندامی بەرگری.
2. هەرمێ مادەی (Boron) ی تێدایە، هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی كالیسیۆم لە لەشدا و سنوورێكیش بۆ لاوازبوونی ئێسك دادەنێت.
3. خواردنی هەرمێ بۆ گەدە زۆر بەسوودە، سنورێك بۆ شێرپەنجەی گەدە و سییەكان دادەنێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ترشی (Hydroxy cinnamic) لە هەرمێدا.