به‌رده‌وام هه‌موومان له كاتى گه‌شتكردندا یاخود له كاتى گواستنه‌وه‌ى ماڵ یان ئاڵوگۆڕكردنى جله وه‌رزییه‌كاندا، كێشه‌ى ئه‌وه‌مان بۆ دروست ده‌بێت كه چۆن ئه‌م هه‌موو جلوبه‌رگه‌ی هاوین یا زستان هه‌ڵبگرین و كۆن و تێك نه‌چن، له هه‌مان كاتدا شوێنێكى زۆریشمان لێ نه‌گرن.
بۆ ئەوەی جلوبەرگەکانت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دابنێیت و کۆن و چرچ نەبێت، پێویستە جلوبەرگەکەت قەد بکەیت، بەڵام بێگومان هەر پارچەیەک بە پێی ستایلێكى تایبه‌ت به‌خۆى دەبێت قەدی بکەیت بۆ ئەوەی جێگه‌یەکی زۆر داگیر نەکات.
لەم پارچه ڤیدیۆیەى خواره‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كى ئاسان و خێرا چۆنیه‌تی قەدکردنی جلوبەرگەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک فێرت ده‌كات، كه سه‌رجه‌ممان پێشتر بیرمان له‌م جۆره قهدكردنه نه‌كردووه‌ته‌وه.
ڕێكخستنى جلوبه‌رگیش هونه‌رى خۆی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى به پاك و ڕێكى هه‌ڵبگرى بتوانى له وه‌رزى ئاینده‌ى ساڵى داهاتوودا سوودى لێ وه‌ربگریته‌وه.