به‌پێی هاتنی ته‌كنه‌لۆجیا و تایبه‌تمه‌ندی نوێی ته‌كنه‌لۆجی، كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاپی مه‌سنجه‌ر نوێ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی2017 دا تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌ی "4k"ی بۆ مه‌سنجه‌ر زیاد كرد.
به‌پێی هه‌واڵه ته‌كنه‌لۆجیاكانی دنیا و ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی فه‌یسبووك كه ڕاگه‌یه‌نرا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆمپانیای فه‌یسبووكی ئه‌مه‌ریكی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیان بۆ ئاپی مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك زیاد كردووه كه كوالێتی ئه‌م ئاپه به‌هێزتر ده‌كات.
به‌رپرسانی كۆمپانیای فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندیی ناردنی وێنه‌یان به كوالێتیی "4K"یان بۆ مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك زیاد كرد كه ڕێژه‌كه‌ی "4,096x4,096"ه، پێشتر وێنه له كوالێتی "2K" زیاتر و قه‌باره‌ی 16 مێگابایت زیاتر به مه‌سنجه‌ر بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر نهدهنێرا.
ئێسته به‌كارھێنه‌رانی ئه‌و ئاپه، ده‌توانن ھه‌ر وێنه‌یه‌ك كه حه‌زیان لێ بێت و كوالێتییه‌كه‌ی "4k" بینێرن به‌بێ هیچ تێكچوونێك له كوالێتی وێنه‌كه، بۆ به‌ده‌ستھێنانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك، پێویسته پرۆگرامه‌كه له‌ناو مۆبایلدا، نوێ "Update" بكرێته‌وه.
پڕۆگرامی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك، له ساڵی 2011 دا كارا كرا، ئێسته‌ش به‌كارھێنه‌رێكی زۆری له سه‌رانسه‌ری دنیادا ھه‌یه، كۆمپانیای فه‌یسبووكیش خاوه‌نیه‌تی، ھه‌روه‌ھا به یه‌كێك له باشترین پڕۆگرامه‌كانی تۆڕی پێوه‌ندی داده‌نرێت.