بەم نیشانانە کچی ئاشق بناسەوە

:: PM:01:56:27/11/2017 ‌

هەموو مرۆڤێک کاتێک دەچێتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە، چەند گۆڕانکارییەک لە شێوازی هەڵسوکەوت، سرووشتی قسەکردن و ڕەفتاریدا ڕوو دەدات، بەڵام لە کچاندا ئەم حاڵەتە زۆر باوە و ئاسان دەناسرێتەوە.

وەک لە فیلمە ڕۆمانسییەکاندا هەیە، کاتێک کچێک و کوڕێک بە ڕێکەوت یەکتری دەناسن و لە یەکەم بینینەوە ئاشقی یەکتر دەبن، وردە وردە ڕەفتاریان تێکەڵ بەیەکتر دەبێت و لە زۆر ڕووەوە دەگۆڕێن، لە ڕاستیدا ئەم گۆڕانکاریانە تەنیا لە فیلمەکاندا نییە و لە ژیانی ڕاسەقینەشدا لە کچان زۆر ڕوو دەدەن.

باوترین و دیارترین ئەو نیشانانەش، کە دەیسەلمێنن کچێک ئاشقە ئەمانەن:

_ زۆر گوێ لە گۆرانی ڕۆمانسی دەگرن، چونکە حەز دەکەن گوێیان لەو گۆرانیانە بێت کە لەگەڵ ژیانی ئێستەیان دەگونجێت و خەیاڵ بە ئەو شتانەوە دەکەن کە لە گۆرانیەکاندا باس دەکرێت.
_ خەوی قووڵ بینین، ئەمەش لە ئەنجامی زۆر بیرکردنەوە لەو کوڕە ڕوو دەدات کە خۆشیان دەوێت، لەبەر ئەوە زۆربەی کاتەکان خەوی قووڵ و بێ مانا دەبینن.
_ لەگەڵ برادەرەکانی کەمتر کات بەسەر دەبات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دەیەوێت زۆرترین کاتەکانی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بێت و کات لە هیچ کەسێکی تردا بە فیڕۆ نەدات، بەردەوام خەریکی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیایە.
_ زۆر خەریکی خۆی ئەبێت، حەز دەکات بەردەوام بە جوانترین شێوە دەرکەوێت، و بایەخێکی زۆر بە پاکوخاوێنی و جوانی خۆیەوە دەدات.
_ شێوازی ستایلی دەگۆڕێت، حەز لەو جلوبەرگ و ستایلە دەکات کە خۆشەویستەکەی پێی جوانە، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ستایلی پێشووی خۆی زۆریش جیاواز بێت، هەر دەیپۆشێت و هەست بەو گۆڕانە لە ناکاوەی خۆی ناکات.
سەرچاوە/ فۆشیا


وشە - ڕێناس شابان