پسپۆڕێك: ئه‌وه چاره‌سه‌ر نییه و دانانه‌وه‌ى په‌رده‌ى كچێنى تا ئێسته له كوردستان هه‌نگاوى زۆرى نه‌بڕیوه
په‌رده‌ى كچێنى وه‌ك یه‌كێك له‌و كێشه گه‌ورانه‌ى تا ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌شێوه‌یه‌كى خراپ هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كات له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئێسته له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى چه‌ند په‌یجێك په‌یدا بوون كه باس له دانانه‌وه‌ى په‌رده‌ى كچێنى ده‌كه‌ن وه‌ك خۆیان ڕێكلامى بۆ ده‌كه‌ن، "په‌رده‌كه به‌بێ ئازار و به‌بێ نه‌شته‌رگه‌رى داده‌نرێت"، به‌ڵام پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه‌كانى ژنان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه جگه له جۆرێكی ده‌رمان كه تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته كوردستان، ناتوانرێت په‌رده‌ى كچێنى بێ نه‌شته‌رگه‌رى دابنرێته‌وه.
په‌رده‌ى كچێنى چه‌ند جۆرێكى هه‌ن كه به‌گوێره‌ى پسپۆڕانى ئه‌و بواره له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر شێواز و ماده‌كه‌ى ده‌گۆڕێت، له ڕێى چه‌ند په‌یجێكه‌وه ژماره ته‌له‌فۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه په‌رده‌كه داده‌نێنه‌وه له سلێمانى.
"وشه" پێوه‌ندى به یه‌كێك له‌و كه‌سانه كرد كه وا ناوبانگى ڕۆیشتووه به‌وه‌ی په‌رده‌ى كچێنى داده‌نێته‌وه كه به‌قسه‌ى خۆى له سلێمانییه و ئاماده نه‌بوو ناوى ئاشكرا بكرێت و گوتى، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن چاككردنه‌وه‌ى په‌رده‌ى كچێنییه به‌بێ ئازار و نه‌شته‌رگه‌رى.
ئه‌و كه‌سه وردهكارییهكهى بۆ "وشه" خسته ڕوو "هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت پێوه‌ندى ده‌كات و ناونیشانێكى پێ ده‌درێت، دواتر ده‌رمانێك كه هاوشێوه‌ی )تۆز و هاڕاوه)یه ده‌درێ به كه‌سه‌كه /به‌ڵام پێكهاته‌ى ده‌رمانه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرد/ دواتر په‌رده‌كه وه‌ك خۆى دروست ده‌بێته‌وه".
ئه‌و كه‌سه كه به گوته‌ى خۆى زۆر سه‌رقاڵه و ناتوانێ زۆر ڕوونكردنه‌وه بدات، دهڵبَ "سه‌رقاڵم ناتوانم زۆر زانیارى بده‌م، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه گره‌نتى له‌گه‌ڵه و نرخه‌كه‌یشى 150 هه‌زار دیناره".
به‌قسه‌ى خۆى هى هه‌موو كه‌سێك چاك ناكه‌نه‌وه، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه بهڕووداوێكى كه‌وتن یان ئۆتۆمبێل په‌رده‌ى كچێنییان له ده‌ست داوه. زیاتر گوتی "هاووڵاتییه‌كى زۆر پێوه‌ندى ده‌كه‌ن كه به ڕێى ناشه‌رعى په‌رده‌كه‌یان له ده‌ست داوه، به‌ڵام بۆیان چاك ناكه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر نرخێكى زۆریش بده‌ن".
له به‌رامبه‌ردا پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه‌كانى ژنان راى ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر په‌رده‌ى كچێنى دابنرێته‌وه، ده‌بێ به نووسراوى دادوه‌ر بێت و كه‌یسه‌كه له دادگاوه ڕه‌وانه بكرێت.
د. نگین جه‌عفه‌ر كه ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى ژنانه له دانیمارك، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و كاره‌دا بكرێت، چونكه ده‌بێ بزانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌چنه لایان كێن؟، بۆیه گومانم هه‌یه 50% ئه‌وانه‌ن كه ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كرێته سه‌ریان.
ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌و زۆر كه‌یسى له‌و شێوه‌یه‌ی لایه و ڕۆژانه له هه‌موو شاره‌كانى كوردستانه‌وه پێوه‌ندى پێوه ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت منداڵى شه‌ش ساڵانى تێدایه كه په‌رده‌ى بۆ داده‌نرێته‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌رى دانانه‌وه‌ى په‌رده‌ى كچێنى تا ئێسته له كوردستان هه‌نگاوى زۆرى نه‌بڕیوه.
نگین ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له وڵاتان ئێسته له برى دوورینه‌وه و نه‌شته‌رگه‌رى، چاره‌سه‌رێكى ئاسان دۆزراوه‌ته‌وه و نه‌گه‌یشتووه‌ته كوردستان و قه‌ده‌غه‌یه، چونكه زۆر كه‌یس له كوردستان هه‌ن ناتوانرێت چاره‌سه‌ریان بۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بمویستایه ده‌متوانى هه‌زاران چاره‌سه‌ر بنێرمه كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه بۆ من گرنگ نییه و من كارى پزیشكى ده‌كه‌م.
"ئه‌وه‌ى له‌و په‌یجه هه‌یه، بنه‌ماى ته‌ندروستى نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ند سه‌نته‌رێكیش هه‌ن گوایه كۆئه‌ندامى زاوزێ توند ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش هیچ بنه‌مای نییه، ته‌نیا پۆدرهیهك هه‌یه كه ڕه‌نگ دروست ده‌كات كه زیانى ته‌ندروستى هه‌یه" نگین وای گوت.
ئه‌و پسپۆڕه پزیشكییه هێماى بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌گه‌ر په‌رده‌ى كچێنى دابنرێته‌وه، ده‌بێ به نووسراوى دادوه‌ر بێت و كه‌یسه‌كه له دادگاوه ڕه‌وانه بكرێت، چونكه پزیشك هه‌یه په‌رده‌ى كچێنى داناوه‌ته‌وه، خراپترى كردووه و "ته‌نانه‌ت كونێكى بچووك بۆ سووڕى مانگانه دانه‌نراوه".
ئه‌و پزیشكه به‌پێویستى زانى له‌كاتى له‌ده‌ستدانى په‌رده، دوور بكه‌ونه‌وه له دانانه‌وه‌ى، گرنگه له ڕێى تر چاره‌سه‌ر بكرێت.
عومه‌ر چنگیانی توێژه‌ر و پسپۆڕ له شه‌ریعه‌تی ئیسلام، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێویسته ته‌ماشای هۆی له‌ده‌ستدانی بكرێت، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه ڕووداو بێت، وه‌ك وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل، یان كه‌وتنه‌خواره‌وه له شوێنێكی به‌رز، یان هه‌ر شتێك بێت جگه له سه‌رجێییكردنی ڕه‌وا، ته‌ماشای دۆخی كه‌سه‌كه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ئاكامی ئه‌مه‌دا ئه‌و كچه تووشی نه‌هامه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و داونه‌ریت ده‌بێت، ئه‌وكاته پێویست "واجب”ـه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بكرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كچه‌كه دروست نه‌بێت و چوارده‌وره‌كه‌ی به ئاسایی وه‌ریبگرن و له دۆخه‌كه تێ بگه‌ن،، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه "مه‌ندووب"ـه. واته بكرێ باشه و نهشكرێ هه‌ر ده‌بێ.
"دۆخی دووه‌م ئه‌وه‌یه، هۆی له‌ده‌ستدانی په‌رده‌كه به‌هۆی شووكردنه‌وه بوو، واته ژنی جیابووه‌وه، یان له ڕێی ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌رجێیی ناشه‌رعی كردبوو، ئه‌گه‌ر له‌ناو خه‌ڵكی بابه‌ته‌كه ده‌نگی دابێته‌وه و ڕاستیش بێت، ئه‌وا حه‌رامه، چونكه ده‌بێت به فێڵ له‌و كه‌سه‌ی دواتر ده‌یه‌وێ بیخوازێت و ئیسلام ڕێ به هیچ جۆره فێڵكردنێك نادات" چنگیانی وای گوت.
ئاماژه‌ى دا، دۆخی سێیه‌م ئه‌وه‌یه كچه‌كه له ڕێی ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌رجێیی ناشه‌رعی كردبوو، به‌ڵام ته‌نیا خۆی و پزیشكه‌كه‌ی ده‌یانزانی، واته بابه‌ته‌كه له‌ناو خه‌ڵك بڵاو نه‌بووه‌وه، لێره‌دا ئازاده له‌وه‌ی بیكات یان نا، كردنه‌كه‌یشی باشتره، چونكه پاراستنی خوێن و گیانی كه‌سێكی تێدایه.