نه‌جلا بدر كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی میسری و هاوكات راگه‌یاندكارێكی دیاری ئه‌و وڵاته‌یه، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌و خاتوونه باسی له‌وه كرد به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه تووشی زۆر كێشه بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ناو ناوه‌نده هونه‌رییه‌دا به هاوشێوه‌ی "هه‌یفا وه‌هبی" ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێ.
پێگه‌ی "ئیلاف" به‌شێك له دیمانه‌یه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ته‌له‌ڤزیۆنی میسری له به‌رنامه‌ی "انا و انا" له رێی پێشكه‌شكار سه‌مه‌ر یوسری پێشكه‌شی كردووه. له‌و دیمانه‌یه‌دا نه‌جلا باس له جوانییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات كه پێی وایه ئه‌و له هه‌یفا جوانتره. بۆیه ده‌ڵێ: خه‌ڵك ئاره‌زووی خۆیانه چۆن له جوانییه‌كان ده‌ڕوانن، به‌ڵام به‌لای خۆمه‌وه بێگومان من له هه‌یفا وه‌هبی جوانتر و ورووژێنهرترم، ئه‌گه‌رچی جوانی رێژه‌یییه.
هه‌ر له‌باره‌ی جوانییه‌كه‌یه‌وه گوتی به‌هۆی جوانییهكهمهوه تووشی زۆر كێشه بووم، چه‌ندان كه‌س داوای هاوسه‌رگیرییان لێ كردووم و منیش ره‌تم ده‌كرده‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، ته‌نانه‌ت له ژیانمدا سێ ژن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی میسر ئاشقم بوون و ده‌یانویست ده‌ستدرێژیم بكه‌نه سه‌ر، یه‌ك له‌وان به‌ئاشكرا ده‌یویست ده‌ستدرێژیم بكاته سه‌ر، منیش پێم گوت كه ئاره‌زووم له‌و پێوه‌ندییه نییه و خۆمم لێ دوور خسته‌وه.
نه‌جلا گوتی، یه‌ك له‌وانه‌ی كه ویستم هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌م، هونه‌رمه‌ندی ناودار محه‌مه‌د مونیر بوو، راسته ئه‌و وه‌ك ته‌مه‌ن زۆر له من گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام له‌لایه‌كه‌وه بڕوام پێی هه‌بوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هاوڕێی باوكم بوو و ماڵباتی ئێمه زۆر رێزیان لێ ده‌گرت، به‌رله‌وه‌ی ماره ببڕین، هه‌ر به‌خۆشی له یه‌كتر جیا بووینه‌وه و پێ ده‌چێ چاره‌نووس به‌و شێوه‌یه بوو كه ئێسته‌یش پێوه‌ندیمان باشه.
زیاتر گوتی جیا له مونیر، كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار ویستی هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام داوای كرد ببمه باڵاپۆش و كه‌سێكی دیندار، له‌كاتێكدا خۆیشی دیندار نه‌بوو، بۆیه له‌ویش خۆم دوور خسته‌وه. ئێسته‌یش زۆر ئاسووده‌م.
نه‌جلا به‌در له ساڵی 1974 له قاهیره له دایك بووه، سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی به نواندن ده‌ستی پێ كردووه و له چه‌ندان دراما و فیلمی سینه‌مایی به‌شداری كردووه، دواتر وه‌ك پێشكه‌شكار، چه‌ندان به‌رنامه‌ی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تیی له كه‌ناڵه میسرییه‌كان پێشكه‌ش كردووه، به‌تایبه‌ت كه‌ناڵی "ئه‌ی ئار تی".