ئەگەر چەوری گەدەت هەیە بەم رێیە چارەسەری بكە

:: PM:03:51:04/12/2017 ‌
ئاسانترین و هەرزانترین رێ دەستنیشان دەكەین بۆ رزگاربوون لە چەوری گەدە و چارەسەركردنی چەندان كێشەی تەندروستی تر، ئەم پێكهاتەیە پێك دێت لە چوار خۆراكی تەندروست و سروشتی كە ئەوانیش لیمۆ، زەنجەفیل، نەعناع، خەیار كە یارمەتی تەندروست دەدات.

لیمۆ: سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامینە، بە تایبەتی ڤیتامین C، B،B1، هەروەها چەندان كانزای گرنگی تێدایە وەك كالیسیۆم و پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ئەم سوودە تەندروستییانە دەگەیەنێت بە لەش:

بەكتریا لەناو دەبات.
بەرگری بەهێز دەكات.
شەكری خوێن رێك دەخات.
رێ لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت.
لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە.

زەنجەفیل:
ئەم بەهاراتە چینییە بۆ چەندان سەدە وەك دەرمان سوودی لێ وەرگیراوە و دژە هەوكردنێكی بەهێزە، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید و ڤیتامین، كانزا، رۆنی گرنگ، ترشی ئەمینی.
بەشێوەیەكی كاریگەر چارەسەری ئەم حاڵەتە تەندروستییانە دەكات (سەرئێشە، بەدهەرسی، هەوكردنی جومگەكان، شەكەتی، نەخۆشیی دڵ، نەخۆشییەكانی هەناسەدان، سەرما و هەڵامەت).

نەعناع: ئەم گژوگیایە تایبەتمەندی نایابی هەیە بۆ لەش وەك:
فشار كەم دەكاتەوە.
یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولكەكان دەدات.
سووری خوێن بەهێز دەكات.
یارمەتی هەرسكردن دەدات، مامەڵە لەگەڵ هەڵئاوسانی گەدە و سیستەمی هەرسكردن و پشتگیری ریخۆڵە دەكات.

چۆنیەتیی دروستكردنی گیراوەكە:
4 لیمۆ
1 زەنجەفیل
1 خەیاری مامناوەند
10 گەڵای نەعناع
2 لیتر ئاو

ئامادەكردنی:
خەیارەكە پارچە پارچە بكە و یەك لیمۆ بەپارچەی بچووك ببڕە، بەڵام تۆوەكەی دەربهێنە. پاشان ئاوی سێ لیمۆكەی تری بۆ زیاد بكە، پاشان زەنجەفیلەكە و گەڵای نەعناعەكەی بۆ زیاد بكە و دواتر ئەو ئاوەی كە دامانناوە بیكە بە سەریدا بۆ ماوەی شەش سەعات لە بەفرگردا دایبنێ، دواتر ئامادەیە بۆ بەكارهێنان. دابەزاندنی كێش خێرا دەكات و تەندروستی بەهێز دەكات .

 





وشە - ئاوات ئازاد