دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی ڕۆبی له مێرده‌كه‌ی تێپه‌ڕی، مێرده‌كه‌ی هه‌واڵێكی درۆی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه، ڕۆبیش ڕاستییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ڕۆبی گۆرانیبێژی میسری چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته شووی به "سامح عه‌بدولعه‌زیز"ی ده‌رهێنه‌ر كرد، دوای ئه‌وه‌ی بوونه خاوه‌نی چه‌ند منداڵێك، ساڵی پار له یه‌كتر جیا بوونه‌وه و منداڵه‌كان له لایه‌ن دایكیانه‌وه به ته‌نیا به‌خێو ده‌كران.
كه‌چی ئه‌مساڵ سامح له هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانی خۆی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای ڕۆبی و چیتر به‌رگه‌ی دووریی ئه‌و و منداڵه‌كانی نه‌گرتووه، بۆیه ئێسته پێكه‌وه ده‌ژین، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆشیانی له‌گه‌ڵ پۆسته‌كانیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕۆبی ئه‌م هه‌واڵه‌ی به یه‌كجاری به درۆ خسته‌وه و لای خۆی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌م وێنانه هه‌مووی هی پێش جیابوونه‌وه‌ن و قسه‌كانیشی ته‌نیا قسه‌ی پڕوپووچن.
ئه‌م هه‌واڵه درۆیه‌ی له لایه‌ن سامح بڵاو كرایه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رقاڵ كرد و بوو به كێشه بۆ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره، به شێوه‌یه‌كی خراپ كاری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی كرد.
ڕۆبی ناوی ته‌واوی "ڕۆنیا حوسێن محه‌مه‌د"ه، ساڵی 1981 له شاری كایرۆ له میسڕ له دایك بووه، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و مۆدێلی ناسراوی وڵاته‌كه‌یه‌تی، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی كلیپ و گۆرانییه و ناوی پێ ده‌ركردووه.