بڕیاره ساڵی 2018 ئاهانگی گواستنه‌وه‌ی ئامینه و ئۆزێل بكرێت، تێیدا خێزان و هاوڕێكانی هه‌ردوولا به‌شدار بن، ئه‌م هه‌واڵه‌ش به ته‌واوی میدیاكاندا بڵاو كرایه‌وه.
ئامینه گولشێ ئه‌كته‌رێكی توركه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له درامای "هه‌رگیز واز ناهێنم" كرد، بووه جێی سه‌رنجی "مه‌سعوود ئۆزێل" یاریزانی ئه‌ڵمانی به ڕه‌گه‌ز كوردی یانه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌به‌رئه‌وه دوا به‌دوای ته‌واوبوونی دراماكه، ئۆزێل هه‌ستی خۆی بۆ ئامینه ده‌ربڕی و داوای خۆشه‌ویستی لێ كرد، پێی ڕاگه‌یاند كه چه‌نده به ڕۆڵبینین و كه‌سایه‌تیی سه‌رسام بووه.
دوای ماوه‌یه‌ك له تێپه‌ڕینی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوان ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه ناوداره‌دا، دواجار بڕیاریان دا له ساڵی 2018 ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، كه سه‌ره‌تا ئاهه‌نگێك له ئیسته‌نبوڵ ساز بكه‌ن، دواتر ئاهه‌نگی دووه‌م به به‌شداری خێزان و هاورێكانی ئۆزێل له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بده‌ن، دواتریش له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا نیشته‌جێ بن.
ئامینه گوڵشێ ئه‌كته‌ر و نمایشكاری توركه بە ڕەگەز خەڵکی کەرکوکی باشووری کوردستانە، له ساڵی 2014 وه‌ك شاجوانی یه‌كه‌می توركیا هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ویستوویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌وره‌كردنی سنگی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له ترسی ئه‌وه‌ی له شاجوانێتییه‌كه ده‌ربكرێت ئه‌نجامی نه‌داوه، دواتر كه وه‌ك شاجوانی توركیا ناوی ناسێنراوه، ئینجا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.