پشوویەكی تر بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دیاری كرا
بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەم مانگە پشوویەكی تری بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تێدایە و پشووەكەش تەواوی فەرمانبەران دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم پێنجی كانوونی یەكەم، خالید ئەلبێرت، بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بە بۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، ڕۆژی پێنجشەم 25ی ئەممانگە، لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان، دەكرێتە پشوو.
ئەو بەرێوەبەرە گشتییەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێم دووپاتی كردەوە كە ئەو پشووە تەنیا بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی نییە، بەڵكو تەواوی فەرمانبەرانی كوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان چەندان پشوو هەیە و زۆرترین پشووش لە جەژنەكانی نەورۆز و جەژنە ئاینییەكاندایە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم