وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی ڕاگەیاند.
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، ڕۆژای ئهمڕۆ چوارشهم، دهست به دابهشكردنی مووچهی خانهنشینانی شارستانی دهكرێت و بۆ سبهی پێنجشهمیش بهردهوام دهبێ.
دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە كاتێكدایە، تا ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی زیاتر لە 18 مانگی خانەنشینان قەرزارە.
لە دوایین لێدوانیدا كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر بوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچە ڕای گەیاند، حكوومەت لە توانایدا هەیە مووچەی مانگێكی تریش دابین بكات و هەركات نەمانتوانی مووچە بدەین، ئەوە ڕای دەگەیەنین كە ناتوانین.