نوێترین گۆرانی ئه‌حمه‌د خه‌لیل باس له كچێكی ته‌نیا ده‌كات، له كلیپه‌كه‌شدا كچێكی ته‌نیا ڕۆڵی بینیوه، ئه‌مڕۆ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ نوێترین گۆرانی "ئه‌حمه‌د خه‌لیل" گۆرانیبێژ به ناوی "ئه‌مشه‌و" بڵاو بووه‌وه، گۆرانییه‌كه له تێكستی خۆیه‌تی و سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه، ئه‌م به‌رهه‌مه له ماوه‌ی مانگێكدا كاری كلیپی له دوو شوێن بۆ كراوه، گۆرانییه‌كه‌ش باس له كچێكی ته‌نیا ده‌كات كه له كلیپه‌كه‌شدا خانمە ئەکتەرێکی کورد ڕۆڵی بینیوه، له ته‌واوی ڕۆڵه‌كه‌یدا هه‌ر به ته‌نیایه.
ئه‌م گۆرانییه‌ی ئه‌حمه‌د خه‌لیل، سێ سه‌عات به‌ر له ئێسته له هه‌ژماری خۆی بڵاوی كرده‌وه، تا ئێسته زیاتر له هه‌زار لایكی بۆ هاتووه و 44 جار شێر كراوه.
ئه‌حمه‌د خه‌لیل گۆرانیبێژێكی كورده، تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ندان كلیپ و گۆرانیی هه‌ڵپه‌ڕكێ و خاوه، هه‌وادارێكی زۆری له چینی گه‌نجان له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی چاودێری به‌رهه‌مه نوێكانی ده‌كه‌ن، جارێك ژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێناوه، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ دایكی به‌ته‌نیا ده‌ژی.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی