ڕێنوێنی نوێ‌ لەبارەی پێشینەی خانووبەرە دەرچوو

:: PM:06:05:07/12/2017 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنوێنی نوێ‌ بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەی خانووبەرە دەردەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە/ 3448 لە بەرواری 9/8/2017 و ئاماژە بە هەردوو رێنوێنی ژمارە 14 و ژمارە یەكی ساڵی 2010 و 2014، چەند بریارێكی تایبەت بە پێشینەی خانووبەرە دەردەچێت.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، سزای وەرگرتنی گەڕانەوەی پشكە شایستەكانی پێشینەی خانووبەرە لەسەر رەسیدی پشكەكە وەردەگرێت، بەشێوەیەك پشكی شایستەی دواكەوتوو زیاد دەبێ‌ بە ڕێژەی 10% و سوودی دواكەوتن دوای 360 ڕۆژ و پشكی شایستەی گەڕانەوەی یەك ملیۆن و 250 هەزار دینار بێت ماوەی دواكەوتنی 12 ڕۆژ بێت.

لە نووسراوەكەدا كە "وشە" وردەكارییەكەی بڵاو دەكاتەوە باس لەوەیش كراوە كە كار بە ڕێنوێنی ژمارە یەكی ساڵی 2014 نەكرێت و ڕابگیرێت.

هاوكات ئەو رێنوێنییە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە، كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بووە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و لە ڕۆژنامەی فەرمی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.

ماوەی چەند ساڵێكە دابەشكردنی پێشینەی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە و بەشێكی زۆریش لەو هاووڵاتییانەی پێشینەكەیان وەرگرتووە وەك هاووڵاتی یان فەرمانبەر و پێشینەكە بۆ خەزێنەی گشتی ناگەڕێننەوە.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم