له شارۆكه‌ى سۆران و ده‌وروبه‌رى، مانه‌وه‌ى به‌رپرسانی حكوومی له پۆسته‌كانیان بووه به دۆخێكی هه‌راسانكه‌ر بۆ دانیشتوان و زۆرینه‌یان زیاتر له 10 ساڵه له پۆسته‌كان ماونه‌ته‌وه. قایمقام ده‌ڵێ، تا ئێسته بڕیارى لادان و ئاڵوگۆڕكردنم بۆ نه‌هاتووه و خۆیشم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م نییه ئاڵوگۆڕ به‌خۆم بكه‌م. به‌ڵام دادوه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ناكرێت به‌رپرسانى حكوومى له پۆسته‌كانیان بمێننه‌وه، چونكه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی ئاڵوگۆڕى به‌رپرسانیان هه‌یه.
شارۆكه‌ى سۆران /106كم رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر/ به‌ر له 10 ساڵ ناوچه‌یه‌كی كه‌م دانیشتووان بوو، به‌ڵام به‌هۆی شوێنی جیۆگرافی و ئاوهه‌وا و هه‌ڵكه‌وته‌ی بازرگانی، خه‌ڵك ڕووی تێده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له فراوانبووندایه، به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و سنووره، پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینه‌ی ره‌هایه، بۆیه به‌رپرسانی حكوومی له‌و حزبه‌ن، به‌ڵام ئێسته سۆران بووه به یه‌كێك له شاره گه‌وره‌كان و به‌رپرسانی هه‌مان ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می دروستبوونی ئیداره‌ن له ناوچه‌كه.
به‌درخان مه‌حموود /گه‌نجێكى دانیشتووى شارۆكه‌ى سۆران/ به نیگه‌رانییه‌وه باس له مانه‌وه‌ى به‌رپرسانى شارۆكه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێت، "به‌داخه‌وه ئاڵوگۆڕ و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له كوردستان و به‌تایبه‌ت سۆران وه‌ك خۆی ناچێت به‌ڕێوه، له كاتێكدا باسی دیموكراسی ده‌كرێت، ئه‌م جۆره دیارده‌یه‌ش به‌رگێكی ناشیرینی به ناوچه‌كه به‌خشیوه".
به‌درخان بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات كه له شارۆكه‌كه‌یان به‌رپرسی ئیداریی هه‌یه نزیكه‌ی 15 ساڵه له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانیشتووه. زیاتر گوتی، "وه‌ك خۆیان شه‌رم نایانگرێت ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، حكوومه‌تیش نایانگۆڕێت و وه‌ك میراتگریان لێ هاتووه".
"ئه‌و به‌رپرسانه كه دڵنیا بوونه هیچ ئیراده‌یه‌ك نییه بۆ گۆڕینیان، بۆیه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه به‌دیل نییه، له كاتێكدا سه‌تان كه‌سی لێهاتوو هه‌ن ده‌توانن خزمه‌ت به شارۆكه‌كه بكه‌ن. یاخۆ تا ئێسته نه‌مانبیستووه به‌رپرسێكى جكوومى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی یان هه‌ڵه‌یه‌ك سزا درابێت". به‌درخان وای گوت.
ساڵی 2011 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری دا هیچ به‌رپرسێك چوار ساڵ زیاتر له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد.
هه‌ژار ماهیر چالاكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی له سۆران به"وشه"ى راگه‌یاند، "به‌رپرسیارێتی زیاتر ئه‌ركه له‌وه‌ی ماف و ئیمتیاز بێت، بۆیه هه‌میشه ده‌بێت به‌رپرسان به‌و دید و تیڕوانینه كار بكه‌ن نه‌ك تاهه‌تا له‌سه‌ر كورسی بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ی له سۆران ده‌گوزه‌رێت نه‌گۆڕینی به‌رپرسه‌كانه، واته مانه‌وه‌یان بۆ زیاتر له 10 ساڵ و زیاتر، له كاتێكدا ناكرێت ته‌مه‌نی به‌رپرس له فه‌رمانگه‌كه‌ی له چوار ساڵ تێپه‌ڕ بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر زۆر خزمه‌تكار بوو ده‌كرێ بۆ هه‌شت ساڵ بمێنێته‌وه، به‌ڵام له سۆران هه‌رچی رێسا هه‌یه له ئاڵوگۆڕی به‌رپرساندا تێپه‌ڕێنراوه".
ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه داوا ده‌كات به‌رپرسان له كاتی گۆڕیندا شوێنگۆڕكێیان پێ نه‌كرێت، به‌ڵكو پێی باشه "كه‌سی شیاو بخرێته سه‌ر كار كه بیرۆكه‌ی تازه‌ی هه‌بێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك".
له به‌رانبه‌ردا كرمانج عیزه‌ت كه ماوه‌ى زیاتر له 14 ساڵه قایمقامى شارۆكه‌ى سۆرانه، به"وشه"ى راگه‌یاند، "تا ئێسته بڕیارى لادان یا ئاڵوگۆڕی له قایمقامى بۆم نه‌هاتووه و خۆیشم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م نییه ئاڵوگۆڕ به‌خۆم بكه‌م".
كرمانج كه زیاتر وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سنووره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌باره‌ى هۆی نه‌گۆڕینی به‌رپرسانی تر له پۆسته‌كانى حكوومه‌ت له‌و سنووره، گوتی "ئاڵوگۆڕى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان پێویستى به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و حكوومه‌ت هه‌یه، له‌م كاته هه‌ستیاره‌یشدا حكوومه‌ت له به‌رنامه‌یدا نییه ئاڵوگۆڕ یا لادان به به‌رپرسان بكات، به‌ڵام پێ ده‌چێت دواى هه‌ڵبژاردن ئاڵوگۆڕى زۆربه‌ى زۆرى به‌رپرسانی سۆران و ده‌وروبه‌رى بكرێت".
بڕیاره له‌ماوه‌ی پێش شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو 2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
سه‌ورى عیسمه‌ت ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى په‌رێزگاى هه‌ولێر به"وشه"ى گوت، "هیچ بڕیارێكى ئاڵوگۆڕ بۆ به‌رپرسانى حكوومى له سۆران له ئارادا نییه، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ئاگادارین رێژه‌یه‌كى زۆرى به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ره حكوومییه‌كان ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له پۆسته‌كانیان و ره‌نگه خۆیشیان بێتاقه‌ت بووبن له كاركردن و شوێنى كاریان".
به گوته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان كردووه و داوایان كردووه هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێكى حكوومى له كوردستان له چوار ساڵ زیاتر له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو له كاردا پله‌ى به‌رز بكرێته‌وه و ئه‌ویتر ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه .
نادر عه‌بدولعه‌زیز هه‌ركى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى هه‌ولێر، روونی كرده‌وه كه به‌پێی یاسا ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ى به هه‌ڵبژاردن پۆستیان به‌ده‌ست هێناوه وه‌ك شاره‌وانی، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و په‌رله‌مان به‌پێى یاسا دیارى كراوه كه ناتوانرێ لا بدرێن یا ئاڵ‌وگۆڕیان پێ بكرێت، مه‌گه‌ر تاوانێكى گه‌وره‌یان ئه‌نجام دابێت یا خۆى ده‌ست له كار بكێشێته‌وه .
"به‌ڵام پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه قایمقام و ته‌واوى به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ره حكوومییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن یا لایان بده‌ن". هه‌ركی به"وشه"ى راگه‌یاند.
ئه‌و دادوه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه تا ئێسته هیچ یاسا و رێنوێنییه‌ك له كوردستان نییه باس له ماوه‌ى مانه‌وه‌ى قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ و به‌رپرسانى تر‌ى حكوومى بكات، بۆیه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه به رێنوێنی یا بڕیارێك ماوه‌ى مانه‌وه‌ى به‌رپرس له پۆستى قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان دیارى بكات.
سۆران له رووى كارگێڕییه‌وه سه‌ربه پارێزگاى هه‌ولێره و ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سه، ئێسته ناوه‌ندی كارگێڕیی شارۆكه‌كانى چۆمان، مێرگه‌سۆر و ڕه‌واندزه و ته‌نیا له سه‌نته‌رى سۆران 65 فه‌رمانگه‌ی حكوومی هه‌یه كه زیاتر له 45 فه‌رمانگه‌یان كاروباری هه‌ر چوار شارۆكه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. دانیشتوانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بكرێت به پارێزگا.
وشه/ سۆران- مورشید برادۆستی