كاتێك كچێك هاوسه‌رگیری ده‌كات، هه‌موو خزم و هاوڕێ و كه‌سه‌كانی ده‌ست به ئامۆژگاریكردنی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئاگای له‌وه نییه ماوه‌یه‌ك پیش‌تر ئاگادارت بكاته‌وه، چۆن بتوانیت ڕووخساری جوانت و جه‌سته‌ت بپارێزیت تا له ڕۆژی بووكێنی تووشی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌بیت.
ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا" هه‌ندێك له‌و ڕێنوێنییانه‌ی پیشان داون كه له تووشبوون به هه‌ڵه و تێكچوونی شێوه‌ی جه‌سته و ڕووخسارت دوورت ده‌خاته‌وه، "وشه" به‌م شێوه‌یه بڵاوی ده‌كاته‌وه:
_ گوێ به‌و زیپكه و خاڵه ڕه‌شانه مه‌ده كه به هۆی دوودڵییه‌وه له ڕووخسارت په‌یدا ده‌بن، چونكه هه‌تا زیاتر پشتگوێی بخه‌یت زووتر لا ده‌چێت، خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ت بۆ بوون به بووكێكی سه‌رنجڕاكێش به‌دی دێت.
_ ماوه‌یه‌ك پێش ڕۆژی بووكێنییهكهت، له خواردنی خۆراكی چه‌ور دوور بكه‌وه، چونكه ئه‌مه وات لێ ده‌كات گه‌رووت به‌رگه‌ی خۆراكی زیاتر بگرێت و بۆ بووكێنییهكهت كێشت زیاد بكات و ورگن بیت.
_ ئه‌و ده‌رمان و مهكیاجانه به‌كار مه‌هێنه كه پێشتر تاقیت نه‌كردوونه‌ته‌وه، چونكه له‌وانه‌یه رووخسار و جه‌سته‌ت تووشی چه‌ند جۆرێك په‌ڵه و هه‌ستیاری بكات كه ته‌واوی ڕۆژه‌كه‌ت لێ تێك بدات.
_ ماوه‌یه‌ك پێش ڕۆژی بووكێنی وه‌رزش مه‌كه، چونكه به شێویه‌كی به‌رچاو ماندووت ده‌كات و ئه‌و هێز و توانایه‌ت ناهێڵێت كه پێویستته بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ماندووێتییانهی له‌و ماوه‌یه به‌سه‌رت دێت.
_ گۆڕینی ڕه‌نگی قژ شتێكی ئه‌سته‌مه، له‌به‌رئه‌وه یان ده‌ستكاری مه‌كه و وه‌ك خۆی بیهێڵه‌وه، یان به جۆرێك بۆیه‌ی بكه كه پێشتر ئه‌و ڕه‌نگه‌ت تاقی كردبێته‌وه و دڵنیا بیت له‌گه‌ڵ ڕووخسارت گونجاوه.