به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هاوكات سبه‌ی دووشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین سفر پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.