بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى، به ئاماده‌بوونى هه‌ندێك له رزگاربووانى كاره‌ساتى هیرۆشیما به هه‌ڵمه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له دژى چه‌كى ئه‌تۆمى بدرێت.
ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی هه‌ڵمه‌تى له‌ناوبردنى چه‌كى ئه‌تۆم، له رێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاتى ئه‌مساڵى نۆبڵ بۆ ئاشتى وه‌رده‌گرن. به پێى ئاژانسه‌كانى دنیا وا بڕیاره له شارى ئۆسلۆ به ئاماده‌بوونى رزگاربووانى كاره‌ساتى هیرۆشیما و ناگازاكى ژاپۆن ئاماده‌بن. ئه‌م رووداوه به‌ر له 72 ساڵ روویداوه كاتێك دوو شاره‌كه‌ى ژاپۆن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به چه‌كى ئه‌تۆم وێران كرا و له ئه‌نجامدا 220 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هاوپه‌یمانى دژى له ناوبردنى چه‌كى ئه‌تۆمى هاوپه‌یمانییه‌كه سه‌دان رێكخراوى ناحكوومى له دنیا له‌خۆ ده‌گرێت، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دوێنێ پیاتریس فێن به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه گوتى، "له نێوان دوو بژارده‌ى مانه‌وه‌ى خۆمان یان مانه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌ڵوێستێكى رۆشنمان هه‌یه".
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه توانیویه‌تى چه‌ند په‌یماننامه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى گه‌ڵاله بكات، له‌وانه 122 وڵات واژوویان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى كردووه، به‌ڵام نۆ وڵاتى خاوه‌ن ئه‌تۆ له دنیادا له ناو په‌یماننامه‌كه نین.