په‌رله‌مانتارێكی ئێرانی ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له توندوتیژیی كۆمه‌ڵایه‌تی، له پله‌ی یه‌كه‌می دنیایه و به‌راوردی كردووه به سه‌رجه‌م وڵاتان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بێكاری و كێشه‌كانی تری وڵاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، په‌روانه سه‌له‌حشووری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شوورای كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كان، ئێران له پله‌ی یه‌كه‌می توندوتیژیی كۆمه‌ڵایه‌تیدایه كه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ بێكاری، كێشه‌كانی ده‌رامه‌ت، خه‌مۆكی و هۆكاره‌كانی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران به شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی توندوتیژی دروست ببێت و ببێته هۆكاری دوومی مردن له ئێران‌دا. وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی پێ ده‌كات.
سه‌له‌حشووری ڕوونیشی كرده‌وه، نوێترین ئاماره‌كان ده‌یخه‌نه ڕوو، له ڕووی توندوتیژیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئێران یه‌كه‌می دنیایه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته توڕه‌ترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وین.
ئه‌و هۆكارانه‌ی توندوتیژی له ئێران دروست ده‌كه‌ن بریتین له خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ له ناو خه‌ڵكیدا، چونكه هه‌میشه له دۆخێكدان كه ئاینده‌یان نادیاره و نازانن چی نوێ ڕوو له وڵاته‌كه‌یان ده‌كات.
پێشتر له ڕاپۆرتی مانگی یۆنیۆ، دامه‌زراوه‌ی "گالوب"ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كرده‌وه، گه‌لانی ئێران، عێراق، باشووری سوودان، تووڕه‌ترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وین، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پشێوی دۆخی ژیانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه