دابەش نەكردنی مووچە لە دوومانگ نزیك دەبێتەوە

:: PM:05:09:10/12/2017 ‌
تا ئێستە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ڕانەگەیاندووە، ئەوە لەكاتێكدایە كە نزیكەی دوومانگە مووچەی مانگی ئاب دابەش كراوە.

رۆژی 17ی تشرینی یەكەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی پێشمەرگەی ڕاگەیاند و دابەشكردنی مووچەكە بە زیاتر لە مانگێك تەواو كرا.

ئەمڕۆ یەكشەم 10ی كانوونی یەكەم، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، تا ئێستە ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تەواو نەبووە و بڵاوكردنەوەی خشتەی مووچە دوا دەكەوێت.

دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول لە كاتێكدایە كە ئێستە مانگی 12یە و پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو كە ئەگەر لە توانایاندا نەبێ‌ مووچە دابەش بكەن، ئەوە بە ئاشكرا ڕای دەگەیەنن.

ئێستە لەناو خەڵكی دواكەوتنی مووچە بە تەواوی بووەتە باس و خواس و لەو چوارچێوەیەشدا جارێكی تر مامۆستایانی ناڕازی هۆشداریان دایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و داوای دابەشكردنی مووچەكانیان دەكەن.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم