به‌پێی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیای دنیا، كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ دروستكردنی مۆبایل پێشكه‌وتنێكی زۆریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه و ساڵانه به مۆبایلی و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه خه‌ڵك سه‌رسام ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ی مۆبایلی "هواوی مه‌ت هه‌شت"ی چینی ده‌كات، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیه بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیاد كردووه و رێگه به به‌كارهێنه‌رانی دوو كۆپی ده‌دات كه یه‌ك به‌رنامه‌بن، واته كۆپییه‌كی دووانه‌ی یه‌ك ئا‌پ به‌رهه‌م هێنراوه له‌سه‌ر یه‌ك مۆبایل.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له مۆبایلی هواوی به ناوی" App Twin" ، واتا ئاپی دووانه به‌رده‌سته و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت دوو "واتس‌اپ" به دوو ژماره ته‌له‌فۆنی جیاواز له یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر یه‌ك مۆبایل به‌كاربێنێت، به‌ڵام ته‌نیا واتس‌اپ نییه، به‌ڵكو فه‌یسبووك و تویته‌ر و سناپ چات و هه‌موو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه.
مۆبایلی "مه‌یت هه‌شت"، ڕامی به قه‌باره‌ی چوار گێگابایته، له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌وه به قه‌باره‌ی 64 گێگابایت، ئه‌م مۆبایله به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.2.1 كار ده‌كات، هه‌روه‌ها مۆبایلی مه‌یت به‌ره‌نگه‌كانی گۆڵد و سپی و ره‌ش له دنیادا به‌رده‌سته و پاترییه‌كه‌ی چوار هه‌زار میلی ئه‌مپێره.