ئه‌كته‌ری ناسراوی شاری سلێمانی "هه‌ژان هێرش"، نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، كه له‌و شویچنه ده‌ركه‌وتووه.
خانمە ئەکتەر و پێشکەشکاری کورد "هەژان هێرش" دواین وێنەی خۆی لە وڵاتی ئەڵمانیا بڵاو کردەوە، ئه‌مەیش له كاتێكدایه پێش هه‌فته‌یه‌ك هاوسه‌رى پێشووتریشى كوردستانى جێهێشتووه.
هەژان هێرش، لە هەژماری تایبەتی خۆى چەند وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و لە مۆزەخانەی بریمان لە ئەڵمانیا ده‌ركه‌وتووه به شێوه‌یه‌كى جوان و سه‌رنج ڕاكێش.
هه‌ژان هێرش، یه‌كێكه له خانمه سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری دراما و پێشتریش له چه‌ندان كاری هونه‌ریدا كاری كردووه، ئێسته له به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی یاریده‌ده‌ری توێژه‌ره و له‌گه‌ڵیدا خوێندكاری ماسته‌ره، ڕۆڵی سه‌ره‌كی له چه‌ندان درامادا بینیوه، ماوه‌یه‌ك پێشكه‌شكار بووه له كه‌ناڵی "كوردسات"، هاوسه‌ری پێشووی ده‌رهێنه‌ر و پێشكه‌شكار "ده‌روون گێژه‌ن" بووه، به‌هۆیی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خانمێكی هونه‌رمه‌ند له یەکتر جیابوونه‌وه، به پێی گوته‌ی میدیاكانی ئه‌وكات.
شایەنی باسە هەژان پێشتر وەک ئەکتەر و پێشکەشکار دەرکەوتووە و لە ساڵی 2006 یەکەم کاری نواندنی ئەنجام دا، کە بریتی بوو لە بەشداریکردن لە درامای "گەڕان بەدوای سێبەرەکان".