بۆ ساڵی 2017 خراپترین پاسوۆردەكانی دنیا ئاشكرا بوون و پاسوۆردی 123456 دیسان بوو بە خراپترین پاسوۆردی دنیا.
كۆمپانیای EPC GROUP دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەسەر خراپترین پاسوۆردەكانی دنیا، 25 خراپترین پاسوۆردەكانی ساڵی 2017ی خستە ڕوو.
بەگوێرەی "نێهرنیوز" ساڵی رابردوو لە دنیادا پێنج ملیۆن پاسوۆرد ئاشكرا بوون و كۆمپانیاكەش لەسەر ئەو پاسوۆردانە لێكۆڵینەوەكەی كردبوو. پاسوۆردی QWERTY بە چوارەم خراپترین پاسوۆرد هەژمار دەكرێت و خاڵی سەرنجڕاكێش ئەوەیە هێشتا خەڵكێكی زۆر لەو پاسوۆردە خراپانە سوود وەردەگرن. ADMIN لە پلەی 11 و LOGIN لە پلەی 14 هەڵكەوتوون.
STARWARS پلەی 16 و لە نێو پاسوۆردەكان ناوی هەندێك ئۆتۆمبێلی وەك فیراری و مەرسیدیسیس بەرچاو دەكەون.
FOOTBALL لە پلەی نۆیەم و ILOVEYOU لە پلەی دەیەمی خراپترین پاسوۆردەكانی دنیا بۆ ساڵی 2017 ئاماژەیان پێ كراوە.
25 خراپترین پاسوۆردەكانی دنیا بریتین لە:
1-123456
2-password
3-12345678
4- qwerty
5-12345
6- 123456789
7-letmein
8-1234567
9-football
10-iloveyou
11-admin
12-welcome
13- monkey
14-login
15-123abc
16-starwars
17-123123
18-dragon
19-passw۰rd
20-master
21-hello
22-freedom
۲۳-whatever
24-qazwsx
25-1trustno